بەپێی هەواڵی کوردپرێس، عەلی ڕەبیعی وتەبێژی دەوڵەت پاش کۆبوونەوەی تاوتوێ کردنی ڕەهندەکانی کۆمەڵەیاتی- ئینتیزامیی تەشەنەسەندنی کۆرۆنا لە وەزارەتی ناوخۆ بە هەواڵنێرانی ڕاگەیاند: هاتوچۆی ئازادی خەڵک لەنێو شارەکاندا بەو چەشنەی ئێستا نامێنێت و سنووردار دەکرێت.
عەلی ڕەبیعی بابەتەکانی کۆبوونەوەکەی زیاتر خستە ڕوو و وتی: لەبارەی شوێنە قەرەباڵغەکانیش بڕیاری نوێمان داوە، چوونکە بەگوێرەی ڕاپۆرتەکان لە هەندێک شوێندا خەڵکی زۆر کۆ دەبنەوە و یاسا و ڕێساکان لەبەرچاو ناگیردرێن.
ڕەبیعی زیادی کرد ئەمڕۆ لیستێکی نوێ لەو شوێنە قەرەباڵغانە لە سیتادی نیشتمانیی بەرەنگاربوونەوەی کۆرۆنا ئامادە کرا و بڕیار دان لەسەری درایە کۆبوونەوەی وەزارەتی ناوخۆ.
ناوبراو لەدرێژەدا وتیشی ئەگەر بمانەوەێت ڤایرۆسی کۆرۆنا ئەم میوانە نەخوازرەوە زووتر لە وڵاتەکەمان کۆچ بکات دەبێت ئەم بڕیارەنە ببنە ڕێککەوتنێکی گشتگیری کۆمەڵایەتی و هەمووان پێبەندی بن.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment