بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئەمڕۆ لە ڕاپۆرتێکی تێروتەسەلدا کە نەشناڵ ئینترێست لەبارەی هەڵویستی ئەمریکا لەسەر شەڕە بێکۆتاییەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست نووسیویەتی دەڵێت دەستوەردانی ئەمریکا لە سووریا هەڵمەتێکی بێ سوودە چوونکە بەپێی ڕاپۆرتەکە ئەمریکا دێر یان زوو ناچارە سووریا چۆڵ بکات ئەوەش لە کاتێکدا بە ملیۆنان دۆلاری بۆ شەڕ لەو وڵاتە سەرف کردووە.
گۆڤارەکە بێدەنگیی ئەمەریکا لەبارەی هێرشی تورکیا بۆ سەر کوردەکانی سووریا دێنێتەە بیر و دەنووسێت: بۆچی دەبێت ئەمەریکا ملیۆنان دۆلار تێچووی لە سووریا هەبێت بەڵام هەمبەر هێرشی تورکیا بۆسەر هاوپەیمانەکانی کە کوشتنی کوردەکانی لێکەوتەوە بێدەنگی هەڵبژێرێت؟
گۆڤاری نەشناڵ ئینترێست ئاماژە بەوە دەکات کە لە ئێستادا تەنها چەندسەد کەس لە هێزەکانی ئەمریکا لە ناوچەی ژێر کونترۆڵی کوردەکان مانەتەوە و هۆشدار دەدات کە حکوومەتی سووریا هەوڵی کونترۆڵی هەموو وڵاتەکە دەدات تەنانەت ئەو ناوچانەیش ئەمریکییەکانی لێیە. ئەمریکا دێر یان زوو ناچارە سووریا چۆڵ بکات.
ئەم گۆڤارە ئەمریکیە پێشنیار بە دەوڵەتی ترەمپ دەکات پێش ئەوەی شەڕێکی تر لە باکووری سووریا سەرهەڵبدات هێزەکانی وڵاتەکەی لەو ناوچانە بکشێنێتەوە.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment