کوردپرێس:
ڕۆژی پێنجشه‌ممه 19ی ئاداری 2020 حوسین عه‌لی به‌ڕێوه‌به‌ری پۆلیسی خورماتووی سه‌ر به پارێزگای سه‌لاحه‌دینی عێراق گوتی: پێنج گوللـه‌هاوه‌ن ئاراسته‌ی ناوچه‌ی تورکمان‌نشینی شۆراوی سه‌ر به خورماتوو کرا.
ناوبراو زیانه‌کانیشی ئاشکرا کرد و ڕایگه‌یاند: به‌هۆی داکه‌وتنی پێنج گوللـه‌هاوه‌نه‌که له خورماتوو چوار که‌س بریندار بوون واتا سێ منداڵ و یه‌ک ژن كه سه‌رجه‌میان ئه‌ندامی خێزانێکن.
ئه‌مه‌ش له حاڵێکدایه که ڕۆژی سێشه‌ممه 17ی ئاداری 2020 ماڵپه‌ڕی ڕۆژنیووز بڵاوی کرده‌وه که چوار گوللـه هاوه‌ن به‌ر ماڵی هاووڵاتییێکی گه‌ڕه‌کی ئیمام ئه‌حمه‌دی خورماتوو که‌وتووه که به‌هۆیه‌وه ته‌واوی ئه‌ندامانی خێزانی ئه‌و ماڵه که له چوار که‌س پێکهاتبوون بریندار بوون و له نێو برینداره‌کانیشدا منداڵێک هه‌یه که به سه‌ختی بریندار بووه.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment