کوردپرێس: لە سلێمانی، وەزیری ناوخۆی هەرێم لە كۆنفرانسێكی رۆژنامەوانیی هاوبەشدا، كە پارێزگارانی سلێمانی و هەڵەبجە بەشداربوون، رایگەیاند: ئەو بڕیارانەی تا ئێستا دراون تایبەت بە بەرەنگاربوونەوەی كۆرۆنا، بڕیاری دروست بوون و بۆ بەرژەوەندیی هاووڵاتیان بوون، لەنێویاندا بڕیاری قەدەغەی هاتوچۆ، بۆیە بە راوێژ لەگەڵ پارێزگارەكانی هەرێم و لایەنە پەیوەندییدارەكان، بڕیاردراوە قەدەغەی هاتوچۆ بۆ ماوەی 5 رۆژی دیكە درێژ بكرێتەوە.
بۆیە رێبەر ئەحمەد وەزیری ناوخۆی هەرێم داوایكرد هاووڵاتیان بۆ نەورۆز نەچنە دەرەوە و لەماڵەكانی خۆیانەوە یادی ئەو جەژنە بكەنەوە، هەركەسێكیش سەرپێچی بڕیارەكان بكات و قەدەغەی هاتوچۆ بشكێنێت سزا دەدرێت.
وەزیری ناوخۆی هەرێم راشیگەیاند، نابێت لەپێناو هاتوچۆدا، ناسنامەی ئەمنی و سەربازی بەكاربهێنرێت، جەختیشی لەسەر كاریگەریی دابەزینی نرخی نەوت و بڵاوبوونەوەی كۆرۆنا كردەوە لەسەر داهاتی هەرێمی كوردستان.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment