کوردپرێس:
حه‌سه‌ن جیهاد، راوێژكاری سه‌رۆكایه‌تیی كۆماری عێراق ڕاگه‌یاند، ئەمڕۆ 17ی 3ی 2020 عه‌دنان زه‌رفی له‌لایه‌ن به‌رهه‌م ساڵح-ه‌وه بۆ پێكهێنانی حكوومه‌تی نوێی عێراق راسپێردراوه.
ڕاوێژکاری سەرۆککۆمار ئاماژەی بەوەش کرد، به‌رهه‌م ساڵح مه‌رسوومی سه‌رۆكایه‌تیی بۆ پێكهێنانی حكوومه‌تی عێراق داوه‌ته عه‌دنان زه‌رفی.
عه‌دنان زه‌رفی، راسپێردراو بۆ پێکهێنانی حکومەتی نوێی عێراق یه‌كێكه له كه‌سایه‌تیه سیاسییه‌كانی عێراق و له‌ساڵی 1966 له‌پارێزگای نه‌جه‌ف له‌دایك بووه.
زه‌رفی له‌ساڵی 2004 -2005 پۆستی پارێزگاری نه‌جه‌فی وه‌رگرتووه، له‌ساڵی 2006-2009 یاریده‌ده‌ری ئاژانسی زانیاری له وه‌زاره‌تی ناوخۆ بوه، له‌ساڵی 2009-2014 جارێكی دیكه پۆستی پارێزگاری نه‌جه‌فی وه‌رگرتوه‌ته‌وه، له‌ساڵی 2018ه‌وه خۆی بۆ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران كاندیدكردوه‌و پاش سه‌ركه‌وتنیشی، كراوه‌ته سه‌رۆكی فراكسیۆنی نه‌سر له په‌رله‌مانی عێراق.
پێشتر ئه‌ندامی حزبی ده‌عوه‌ی ئیسلامی بووه، له دوای شكستهێنانی راپه‌ڕینی "شه‌عبانیه" له‌ساڵی 1991دا كه ئامانج لێی شكستهێنانی حكوومه‌ته‌كه‌ی سه‌دام حسێن بوو، له‌عێراقه‌وه به‌ره‌و سعوودیه هه‌ڵاتووه، له سعوودیه‌ش به‌تۆمه‌تی سیخوڕی بۆ سه‌دام حسێن ده‌ستگیر كراوه، به‌ڵام دواتر ئازاد كراوه، له‌ساڵی 2003 و له‌دوای پرۆسه‌ی ئازادی گه‌ڕاوه‌ته‌وه عێراق.
کۆدی هەواڵنێر: 60101
Your Comment