کوردپرێس:
موختار حاجی عەلی، بەڕێوەبەری راگەیاندن و پەیوەندییەكانی كۆمەڵگەی دەروازەی سنووریی نێودەوڵەتیی باشماخ بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، " بڕیاری راگرتنی جموجۆڵی بازرگانی دەروازەی نێودەوڵەتیی باشماخ ناگرێتەوە و هاتووچۆ بەردەوامە".
موختار حاجی عەلی باسی لەوە کرد، سەرجەم رێکارە پێویستەکان بۆ خۆپاراستن لە ڤایرۆسی کۆرۆنا گیراونەتە بەر و رێکارەکان بەردەوامن. هاوکات جموجۆڵی بازرگانییش لە سنوورەکەمان بەردەوامە.
ئەوە لە کاتێکدایە بەپێی نووسراوێک کە ئاراستەی دەروازەی پەروێزخان و بەڕێوەبەرایەتیی گومرگی گەرمیان کراوە، باس لەوە کراوە لە چوارچێوەی هەوڵەکانی خۆپارێزی بۆ رێکخستنەوە و بەشێوەی کاتی لە 14-03-2020ـەوە تاوەکوو 16-03-2020 هاتووچۆی بازرگانی لەو سنوورە رادەگیردرێت.
کۆدی هەواڵنێر: 60101
Your Comment