بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- وتەبێژی ھاوپەیمانیی نێودەوڵەتی دژ بە داعش چاکسازییەکانی وەزارەتی پێشمەرگەی هەرێمی کوردستان بەرز دەنرخێنێت و دەڵێت: چاکسازییەکانی وەزارەتی پێشمەرگە دەرفەتێکی باشن بۆ ئەمەریکا و ھاوپەیمانیی نێودەوڵەتی بۆ ئەوەی زیاتر ھاوکاریی وەزارەتی پێشمەرگە بکەین.

کوردپرێس:

ڕۆژی شەممە ۷ی ئاداری ۲۰۲۰ مایڵز کاگینز وتەبێژی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتیی دژ بە داعش بە K24ی گوت: "ھاوپەیمانیی نێودەوڵەتی دژ بە داعش بەردەوامە لە پاڵپشتییەکانی بۆ وەزارەتی پێشمەرگە لە شەڕی دژی پاشماوەکانی داعش. ھێشتا داعش ھەڕەشەیە لە مەخموور و دیالەش. لە ڕاھێنانەکانیشمان بۆ ھێزی پێشمەرگە بەردەوام دەبین و لەسەر تەکنیکی شەڕی دژ بە داعش ڕاھێنانیان پێدەکەین."

کاگینز ڕاشیگەیاند: "چالاکییەکانی ھاوپەیمانیی نێودەوڵەتیی دژ بە داعش -كە زۆرێک لە وڵاتان وەک ئیتالیا، ئەڵمانیا، ھەنگاریا، بەریتانیا و فینلەندا لەخۆدەگرێت- لە ھەرێمی کوردستانە. ئەمەریکا پاڵپشتی پێشمەرگەی کردووە و بەھۆی چاکسازییەکانیش لە وەزارەتی پێشمەرگە دەرفەتێکی باش دەبێت بۆمان لە ھاوکارییەکانمان بەردەوام بین بۆ ئەوەی پێشمەرگە ببێتە بەھێزترین و ڕێکخراوترین و کاریگەرترین ھێز کە زۆر جیاوازتر بێت لە ڕابردوو. چاومان لەوەیە ھاوکاری زیاتری ئاسایش و وەزارەتی پێشمەرگە و ھەموو ھێزە ئەمنییەکانی ھەرێمی کوردستان بکەین."

کۆدی هەواڵنێر: ٦۰۱۰۳

News Code 157814

Your Comment

You are replying to: .
captcha