کوردپرێس: لەو بارەیەوە فرسەت سۆفی پارێزگاری هەولێر لە لێدوانێكیدا بۆ رۆژنامەنووسان وتی: "ئەم هەڵمەتە بۆئەوەیە سەلامەتی زیاتری هاووڵاتیانی هەولێر دەستەبەربكەین و ئەمڕۆش لەناوشارەوە دەستیپێكردوە، لە رۆژانی داهاتوودا تەواوی قەزاكانی سنووری پارێزگای هەولێر دەگرێتەوە و بەردەوامیش دەبین".
فرسەت سۆفی باسی لەوەش كرد، ئەمڕۆ كۆبوونەوەی پارێزگای هەولێر ئەنجام دراوە و لەوێدا چەند بڕیارێكی دیكە دەرچوون، بەڵام سبەی لە كۆبوونەوەی وزاری قسەیان لەسەر دەكرێت و هەموو ئەو بڕیارانەش لە بەرژەوەندی هاووڵاتیاندایە.
لە چوارچێوەی ئەو هەڵمەتەی ئەمڕۆ بەڕێوەچوو، ناوبازاڕی هەولێر بە گشتی و شوێنە گشتییەكان لەلایەن تیمەكانی شارەوانی بە چاودێری یەكەی خۆپارێزی تەندروستی، رشێنران.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment