کوردپرێس: دەقی ڕاگەیەنراوەکەی حزبە سیاسییەکانی فیدراسیۆنی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا بەم شێوەیەیە:
" ٩ ساڵ بەسەر کوشتن، کۆچبەری و وێران بوون لە سوریا تێدەپەرێت و هێشتا بەشار ئەسەد بە هەمان زمان و عەقلیەت قسە دەکات کە بووە هۆی گێژاوێک بۆ خەڵکی سووریا. ئەو عەقلیەت و زمانەی کە بەشار ئەسەد پێی قسە دەکات دوورە لە وانە وەرگرتن و ڕاستی قۆناغ و دۆخی ئێستا. پێویستی بەوە دەکرد بۆ هەموو گەلانی سووریا و پێهاتەکان کاری بکردایە. بەم لۆژیک و عەقلیەتە نیشانەی قبووڵ نەکردنی چارەسەری سیاسی و ئازارەکانە.
لێرەوە دەمانەوێت تەئکید بکەینەوە کە هەموو پێکهاتەکانی سووریا لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا بە عەرەب، کورد، سوریانی و پێکهاتەکانی تری ڕەسەنەوە بەر لەوەی سنوورەکانی دەوڵەتی سووریا بکێشرێت، لە هەرێمەکە بەیەکەوە دەژیان. لەبەرئەوەش پێکهاتەی ڕەسەنن و لە هیچ شوێنێکی تر نەهاتوون و نابێت هیچ کەسێک لەسەر هاوڵاتیبوونیان کە سوورین قسە بکات.
ئەم پێکهاتانە بە نیشتیمانی بوون و ڕەسەن بوونیان هەبوون و شەرەفی خۆیان پاراست کاتێک ڕژێم ئەوانی لەناو پەنجەی تاریکدا بە تەنها جێ هێشت. پێکهاتەکان بەڕێوەبەرایەتی خۆسەری خۆیان بەرەو پیشەوە برد بۆ ئەوەی بۆ هەموو سوریا ببێتە نموونە. بەڕێوەبەرایەتی خۆسەری دیموکراتیک بە ئەتنیک و ئایینەکانیەوە بووە موزاییک. ئەگەر سوریایێکی دیموکرات دروست نەبێت و هەر هاوڵاتیەکی سووری مافی تاکەکەسی و کۆمەڵایەتی و ئازادی خۆی بەدەست نەهێنێت، ئارامی لە سووریا بەرجەستە نابێت.
ئەم پێکهاتانە شەرەفی سووریا و یەکێتی سووریایان پاراست، باجەکەی بە خوێنی دەیان هەزار کەس درا. کاتێک ئەم پێکهاتانە لەگەڵ ئەو هێزانەی کە لە دژی تیرۆر شەڕیان کرد بوون بە یەک بەرژەوەندیی وڵاتی سووریایان پاراست. بە تایبەتی کە ئەو هێزە لە سەر داواکاری ئەوان دروست نەبوو، بەلام بۆ پڕکردنەوەی بۆشایی دروست بوو کە هۆکارەکەی خەمساردیی حکوومەت بوو. ئەم هاوکاریە بۆ بەرژەوەندی هاوبەش لەدژی تیرۆرە کە تیرۆر بۆ شەڕی دەوڵەتی سووریا دروست کرا.
ئێمە تەئکید دەکەینەوە گەلەکەمان هیچ کاتێک هەڕەشەی لە یەکێتی خاکی سووریا نەکردووە و بانگەوازی بۆ پارچەکردن نەکردووە، ئێمە بانگ لە حکوومەتی سووریا دەکەین کە باش لێکۆڵینەوە لەسەر ئەوانە بکات کە پارجەبوونی سووریایان دەوێت و هەڕەشەی لێدەکەن
بەو پێیە ئێمە بانگ لە حکوومەتی سووریا دەکەین کە زمانی عەقل و هەڵوێستێکی ئەرێنی بەکاربهێنێت و هیچ لایەنەک دوورنەخاتەوە. لەبەرئەوەی دوورخستنەوە و ڕەتکردنەوەی کورد قەیڕانەکە قوڵتر دەکاتەوە. پێویستی سووریا بە هەڵوێستێکی چالاک و ڕاستەقینە هەیە بۆ ئەوەی ئاسایش و ئارامی و چارەسەری دیموکراتیک دروست ببێت، ئەگەر سەرەتا دان بە هەبوونی کێشەی کورد بنێت، کێشەکانیش چارەسەر دەبن.
لە کۆتاییدا ئێمە وەک پارتە سیاسیەکانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا هەڵوێستی جێگیرمان هەیە کە ئێمە بەشێک لە پڕۆژەی چارەسەری دیموکراتی سووریاین و بە تێکۆشانی هاوبەش بۆ سووریایێکی دیموکرات و فرەڕەنگی کار دەکەین.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment