کوردپرێس: هێمن هەورامی جێگری سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان لە کۆنفڕانسی پەرلەمانی ئەڵمانیا لەبارەی پرسی کورد لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست وتارێکی پێشکەش کرد و رایگەیاند: "هەرێمی کوردستان لەسەر بنەمای ڕێزلێنان بۆ دامەزراوەکان و دەستووری عێراقی فیدراڵ پێداگری لە دەسەڵاتەکانی دەکات هەر بەو شێوازەی کە لە دەستووری عێراقدا جێگیر بووە."
ناوبراو گوتیشی: هەرێمی کوردستان لە دانووستان و گفتوگۆکانی لەگەڵ بەغدا بەردەوام دەبێت بۆ گەیشتن بە سازان لەسەر هەموو کێشە هەڵپەسێردراوەکان.
لە ئێستادا شاندێکی پەرلەمانی کوردستان بە سەرۆکایەتیی هێمن هەورامی و ئهندامیهتیی هەریەک لە ڕێبوار بابکەیی سهرۆكی لیژنهی پهیوهندییهكان و رهوهندى كوردستانى و کاروان گەزنەیی جێگرى سهرۆكی لیژنهى پهیوهندییهكان و رهوهندى كوردستانی و ئاشنا عبداللە و کلارا عۆدیشۆ ئهندامانى پهرلهمان لە فراكسیۆنە جیاوازەکانی پەرلەمان بۆ بەشداری کردن لە کۆنفڕانسێکی تایبەت بە پرسی کورد لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە ئەڵمانیادان.
سەرۆکی باڵای پەرلەمانی کوردستان سەبارەت بە پرسی کورد لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست جەختی کردەوە لەسەر ئەوەی پێویستە بە گفتوگۆ و لێکتێگەیشتنێکی واقعیانە و لەسەر مێزی دانووستان کێشەکانی کورد لە وڵاتانی دەوروبەر چارەسەر بکرێت.
کۆدی هەواڵنێر: ٦۰۱۰۳
Your Comment