نكۆڵی كردن له‌ مێژووی كورد هاندانه‌ بۆ به‌هێزكردنی داگیركاریی توركیا

بەشی سووریا- سه‌رۆكی دەستەی جێبه‌جێكاری ئه‌نجومه‌نی سووریای دیموكرات ئاماژەی بە وتەکانی بەشار دەسەد دا لەباەری دۆزی کوردانی سووریا و جەختی کردەوە: ڕەت کردنەوەی مێژووی کوردانی سووریا، یارمەتیدانی تورکیایە بۆ داگیرکاریی زیاتر.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئیلهام ئەحمەد سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی جێبه‌جێكاری ئه‌نجومه‌نی سووریای دیموكرات (مەسەدە) وتەکانی بەشار ئەسەد سەرۆک کۆماری سووریا لەبارەی کوردانی ئەو وڵاتە ڕەت دەکاتەوە و دەڵێت: ئەو وتانە، تورکیا مکووڕ دەکاتەوە لەسەر داگیرکاریی زیاتر و هیچ خزمەتێک بە دابین کردنی سەروەریی خاکی سووریا ناکات.

دوابه‌دوای لێدوانه‌كانی به‌شار ئه‌سه‌د، سه‌رۆككۆماری سووریا له‌باره‌ی دۆزی كورد لە سووریا، ئیلهام ئه‌حمه‌د، سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی جێبه‌جێكاری ئه‌نجومه‌نی سووریای دیموكرات (مەسەدە) راگەیاند: "ئه‌و لێدوانانەی سه‌رۆكی سووریا هاوكات بوون له‌گه‌ڵ كۆبوونه‌وه‌ی هه‌ردوو سه‌رۆكانی رووسیا و توركیا، هه‌روه‌ها لێدوانەکە له‌و كاته‌دا هات كه‌ ئاماده‌كاری ده‌كرێت بۆ گفتوگۆی نێوان حكوومه‌تی سووریا و مه‌سه‌ده‌ و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی خۆسه‌ر به ‌نێوه‌ندگیریی رووسیا".

ئیلهام ئه‌حمه‌د لە درێژەی وەڵامەکەیدا بۆ ئەسەد گوتی "به‌دڵنیاییه‌وه‌، ئه‌گه‌ر مەبەست له‌م لێدوانانه‌ نكۆڵی كردن بێت له‌ مێژووی گه‌لی كورد بۆ رازی كردنی لایه‌نی توركی، من پێی ده‌ڵێم ئه‌م جۆره‌ لێدوانانه‌ خزمه‌ت به ‌یه‌كپارچه‌یی خاكی سووریا ناكەن، هه‌روه‌ها خزمه‌تی دیالۆگی نێوخۆیی سووریاش ناكات. به ‌پێچه‌وانه‌وه‌ هاندان ده‌بێت بۆ داگیركاریی توركی".

سەرۆکی دەستەی جێبه‌جێكاری مەسەدە دەڵێت "كورد له‌ هۆزه‌كانی هورییه‌كان و میتانییه‌كانە. ئه‌وان كۆنترین گه‌لن له‌ خاكی مێژوویی خۆیان له‌ عه‌فرین، كۆبانێ و حه‌سه‌كه‌ نیشته‌جێ بوون، به‌رله‌وه‌ی سنووره‌ سیاسییه‌كانی ده‌وڵه‌تی سووریا دابنرێن".

ئیلهام ئەحمەد ئاماژەی بەوەش کرد، ئه‌و جۆره‌ لێدوانانه‌ ناچاریان ده‌كەن به ‌هه‌ڵدانەوەی لاپه‌ڕه‌كانی مێژوو كه‌ هه‌رگیز له‌ هزری مرۆڤه‌كان ناسڕێته‌وه‌ و دەڵێ "سه‌رۆكێک به‌م جۆره‌ لێدوانه‌ دوژمنكارانه‌ ناتوانێت خۆی له‌ راستییه‌ مێژووییه‌كان بشارێته‌وه‌. كه‌ی ناسنامه‌ی عه‌ره‌ب بوون شوێنی ناسنامه‌ی سووریی گرته‌وه‌ و شوناسی عه‌ره‌بی سووری چ خزمه‌تێكی به‌ فره‌ڕه‌نگیی سووری گه‌یاندووه‌ جگه‌ له‌ په‌رته‌وازه‌یی، له‌ت له‌ت بوون، ماڵوێرانی و كاره‌ساتباری له‌ ژێرخانی كۆمه‌ڵگه‌ی سووری؟"

سەبارەت بە یەکگرتوویی سووریا سەرۆکی دەستەی جێبه‌جێكاری مەسەدە ئەوەی خستەڕوو "له‌م دۆخ و قۆناخه‌ هه‌ستیاره‌ و بۆ پاراستنی یه‌كگرتوویی سووریا و ده‌ستگرتن به‌ كۆمه‌ڵگه‌كه‌یه‌وه‌، ئێمه‌ی سووری ئه‌ركی سه‌رشانمانه‌ جه‌خت له‌سه‌ر زمانی كۆ و هاوبه‌ش و پێكه‌وه‌ژیان بکەینەوە له ‌ڕێگه‌ی فره‌ناسنامه‌ییمان له‌ ده‌وڵه‌تی سووریادا".

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 157805

Your Comment

You are replying to: .
captcha