ئەگەر عەلاوی ببوایەتە سەرۆک وەزیران بەرژەوەندیی چ کەسانێک دەکەوتە مەترسیەوە؟/ ئەحمەدی حاجی ڕەشید

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- ئەحمەدی حاجی ڕەشید نوێنەری کۆمەڵی ئیسلامیی کوردستان و لە ڕەخنەگرانی سیاسەتەکانی دوو پارتی دەسەڵاتداری هەرێمی کوردستان (پارتی دیموکرات و یەکێتیی نیشتمانی) لەم یادداشتەدا کە لە لاپەڕەی فەیسبووکی خۆی بڵاوی کردۆتەوە هۆکارەکانی دژایەتی کردنی ڕەوتە کوردییەکان لەگەڵ محەمەد تەوفێق عەلاوی بۆ پێکهێنانی کابینەکەی دەخاتە ڕوو.

کوردپرێس: ئەحمەدی حاجی ڕەشید نوێنەری کۆمەڵی ئیسلامیی کوردستان لە یادداشتێکدا لەژێر ناوی "خوێندنەوەیێكی شیكاری بۆ كابینەكەی محەمەد تۆفیق عەلاوی" وەڵامی هەندێک پرسیار لەباەری «ستراتێژیی محەمەد عەلاوی هەمبەر کورد لە پڕۆسەی پێکهێنانی حکوومەت» و «ستراتێژیی ڕەوتتە سیاسییە کوردییەکان هەمبەر محەمەد عەلای و هۆکارەکانی» دەداتەوە کە دەقی نووسراوەکە بەم شێوەیە:

زۆر جار ئەم پرسیارانەمان ئاڕاستەی خۆمان ئەو کەسانە دەکرد لە تاوتووکردنی بابەتەکان سەبارەت بە ناڕەزایەتی کورد لە کابینەکەی محەمەد تۆفیق علاوی، کە ئایا هۆکار چی بوو کورد لەسەرەتاوە پێی ڕازی بوون و دانوستانیشیان لەگەڵ کرد چ بە گرووپ و چ بە تاک لایەن و جووت لانیش .

ئایا ژمارەی وەزیرەکان کەم بوون لەوەی کە حکوومەتی پێشوو داینابوو بۆ حیزبە دەسەڵاتدارەکان؟

بەدڵنیایەوە نە خێر چوونکە محەمەد تۆفیق علاوی بەتایبەت لەکاتی دیداری ئێمە وەک گرووپی ۱٥ دواتریش لەکۆبونەوەی شاندی هێزە کوردیەکان لە جەولەی دوەمدا نەرمی نواندبوو ، هەروەها بەناردنی پەیام لە ڕێگەی ڕاستەو خۆ بەناردنی بەڕێزان هادی العامری و فالح فیاز بۆ لای بەرپرسانی هەرێم، لەگەڵ تەلەفون کردن بۆ بەرپرسە باڵاکانی هێزە دەسەڵاتدارەکانی هەرێم هەروەها دانوستانی ڕاستەوخۆ لەگەڵ ئەو بەرپرسانەی کە لە دەوڵەتی فیدڕاڵدا هەن لەهەمانکاتدا بەڕێگەی ناڕاستەوخۆ لەڕێگەی کەسایەتیە سونە و شیعیەکانی ناوگۆڕەپانی سیاسی عێراق.

ژمارەی وەزیرەکانی کردبوو بە ٤ وەزیر کە یەکێکیان پلەی جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیرانی هەبێت بۆ کاروباری هەرێم، کە لە حکوومەتەکەی بەڕێز عادل عبدالمهدی تەنها ۳ وەزیری کورد هەبوون.

ئایا پشکی هەرێمی دەستکاری دەکرد لە بوجە و مووچەی فەرمانبەران و شایستە داراییەکانی دیکە؟

بەدڵنیایەوە دیسان نەخێر، چوونکە لە کۆبونەوەی لەگەڵ شاندی ئێمە هەموو بەڵێنێکیدا کە مووچە و شایستەداراییەکانی جووتیاران و پشکی پێشمەرگەش بپارێزێت دووری بخاتەوە لە کێشمەکێشی سیاسی، هەمان بابەتیشی بەوەفدی هێزە کوردیەکان وتبوو، جگە لەمانە بە دەنگی خۆی و تەلەفۆن پێی ڕاگەیاندین ئێمە وەک بەشێک لە گرووپی ۱٥ کە ئامادەیە تەعەهودی خەتی بنووسێت بۆمان سەبارەت بە مووچەی فەرمانبەران و پارەی جووتیاران و پشکی پێشمەرگە.

ئایا زۆرینەی هێزە کوردیەکان پشتیان نەگرت لەبەر هۆکاری ئەوە بوو ڕێزی بۆ تایبەتمەندی هەرێم دانەنا و مافە دەستووریەکانی هەرێمی هەڵدەوەشاندەوە؟

ئەمەشیان نەخێر، سەرەتا بابزانیین تایبەت مەندی هەرێم چییە، زۆریش ئەم پرسیارەم کرد وەڵامم دەست نەکەوت، بۆیە دەڵێم تایبەت مەندی هەرێم تەنها دەستوور زەمانەت و گرەنتیەتی دەکات کە بەڕێز محمد تۆفیق دەڵێت پابەندم بە دەستوورەوە، یاخود تایبەت مەندی هەرێم لای هەندێ هێزی سیاسی ئەوە کە ئەو مەرجەعی هەموو کوردە و دەبێت تەنها لە ڕێگەی ئەوە دەرگا کراوەیە دانوستان ڕێگە پێدراوە.

ئایا گرفتەکە ئەوەیە کە بەرنامەی کاریی حکوومەت کرچ و کاڵە و باسی شایستەکانی هەرێمی نەکردووە؟

وەڵامی ئەوەش نەخێرە چوونکە پشتگیری لە حکوومەتەکەی عادل عبدالمهدی بەتەواوی کرابوو بەبێ ئەوەی بەرنامەی کار بینرابێت، ڕاستریش ئەوەیە کە ئەگەر پشکەکانی یەکێک لەو حیزبە دەسەڵاتدارەکان بەوشێوەی کە خۆی دەیویست دەبنرایەتەوە باسی بەرنامەی کار نەدەکرا بەهێچ شێوەیێک.

ئەی کەواتە چی هۆکاربوون کە زۆرینەی کورد پشتگیر نەبوون بۆ تێپەڕاندنی ئەو کابینەیە؟؟

یەکەم : هۆکاری سەرەکی پشت پەردەو ڕانەگەینراو ئەوە بوو محمد تۆفیق علاوی سەردانی هەولێری نەکرد و بەڕاشکاوی داوای هاوکاری نەکرد و خۆی قەرزداری هەندێ سەرکردەی کورد نەکرد کە ئەو پۆستەی بەهۆی ئەوەوە بەدەست هێناوە.

دووەم : هەرێم و سەرکردە سیاسیە خاوەن نفووزەکان لە قەیرانێکی سیاسی و ئیداری و دارایی زۆر قوڵدان و هیچ جۆرە چاکسازیێکی ڕیشەییان پێناکرێت، خۆ ئەگەر محمد تۆفیق علاوی بتوانیت چاکسازی بکات و عێراق بەرەوسەقامگیری سیاسی ببات ،هەرێم دوچاری ئیحراجیەکی گەورە دەکات، بۆیە تا عێراق وەزعی شپرزو نائارام و ناجێگیر بێت بۆ سیاسیەکانی هەرێم باشترە و خەڵک داوای هیچیان لێناکات .

سێهەم : حکوومەتەکەی مەحمەد تۆفیق علاوی حکوومەتێکی کاتیە و هەرچەندە من بۆ خۆم ڕەخنەی جدیم لە کارنامەکەی هەبوو لەڕووی فراوانیەوە بەڵام ۳ مەلەف ئەولەویەتی هەبوو لای محەمەد تۆفیق علاوی کە مەلەفەکانی هەڵبژاردنی بێ گەرد و شەفاف و دادگایی کردنی بکوژی خۆپیشاندەران و هێزە ئەمنیەکان و ڕووبەڕووبوونەوەی گەندەڵی، ئەم سێ دۆسیەیە لانی کەم دوانیان زۆر دژوارن و سەخت دەکەوتن لەسەر هەندێ هێزی سیاسی کە بەتەزویری هەڵبژاردنەکان بەناوبانگن، ترسی ئەوەیان هەبوو هەڵبژاردنێکی ڕاستەقینە بکرێت و قولی ڕەش سپی دەربکەوێت کە کێ نوێنەرایەتی ڕاستەقینەی کوردە بە هەڵبژاردنی ڕاستەقینە.

چوارەم: محەمەد تۆفیق علاوی هەرچەندە نەرمی نواندبوو لە زیاد کردنی ڕێژەی وەزیرەکانی پێکهاتەی کورد بەڵام تا کۆتا سات ئامادە نەبوو وەزیرە کۆنەکان دابنێتەوە کە بەئاشکرا و بە پەنهانی هەوڵی زۆری شەخسی و حیزبی درا کەوەزیرە کۆنەکان دابنرێنەوە، بەڵک و ئامادەنەبوو وەزیکی زەقی حیزبی دابنێت بە دەست نیشانکردنی هیچ کەسێک لەهیچ پێگەیەکدا، کەواتە محەمەد تۆفیق ئامادە نەبوو هەژمونی کەسەکان بەسەر حکوومەتەکەیەوە هەبێت.

پێنجەم: بابەتێک هەیە کە حساسیەتێکی زیاد لەحەدی هەیە لای هێزە کوردیەکان ،کە هەر هموو هێزە سیاسیەکان دەزانن کە بابەتی کوردایەتی و یەکڕیزی ماڵی کورد جگە لە کاڵایەک بۆ بازرگانی کردن و خەڵەتاندنی تاکی کوردی دڵپاک، ترسان لە پەرچەکرداری شەقام هیچی ترنییە، بۆیە هەمیشە لەژێر ئەم چەترە شپرزەدا هێزەکان کۆدەکرێنەوە بۆ بەرژەوەندی حیزبێک یان دوان یان وردتر بڵێم بنەماڵەیێک یان دوان ،یان کەسایەتیەک یان دوان، تەواوی بەرژەوەندی خەڵی کوردستان دەکرێتە قوربانی ئەم بابەتە و تاکی کورد و هیزە سیاسیەکانیش دەبنە قوربانی خۆشەویستی ئەو خەونە هەرگیز نەهاتنەدیەوە، بۆیە خیتابی محەمەد تۆفیق علاوی روون نەبوو لەم بوارەدا و نەیتوانی ورد مامەڵەی لەگەڵ بکات.

شەشەم: تیمی دانوستانکاری محەمەد تۆفیق علاوی سەرکەوتوو نەبوون لە دانوستان کردن بەوەی لەگەڵ کێ وتووێژ بکەن، چۆن وتووێژ بکەن لەگەڵ کێ و کێ وتووێژ بکەن ، واتە هەموو کارەکتەرە سیاسیەکانی هەرێمیان نەخوێندبوویەوە.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 157804

Your Comment

You are replying to: .
captcha