ئه‌حمه‌د حاجى ره‌شید: ئه‌سته‌مه‌ ئه‌مساڵ عێراق پرۆژه‌یاساى بودجه‌ی هه‌بێت

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- ئه‌حمه‌د حاجى ره‌شید ئه‌ندامى لیژنه‌ى داراییى په‌رله‌مانى عێراق به‌ دوورى ده‌زانێت ده‌نگ به‌ پرۆژه‌یاساى بودجه‌ى ساڵى 2020 بدرێت، چوونكه‌ كات له ‌به‌رده‌ستدا نه‌ماوه‌.

کوردپرێس:

ئه‌حمه‌د حاجى ره‌شید ئه‌ندامى لیژنه‌ى داراییى په‌رله‌مانى عێراق له‌ لێدوانێكى رۆژنامه‌وانیدا وتى "به‌دورى ده‌زانین ئه‌مساڵ پرۆژه‌یاساى بودجه‌ هه‌بێت، چونكه‌ كات نه‌ماوه‌"، رونیشیده‌كاته‌وه‌ كه‌ پرۆژه‌یاساى 2020 بڕى 50 تریلیۆن دینار كورتهێنانى تێدایه‌.

ئه‌ندامه‌كه‌ى لیژنه‌ى دارایى باسى له‌وه ‌كردووه‌، تا ئێستا پرۆژه‌یاساكه‌ له‌ وه‌زاره‌تى داراییه‌ بۆیه‌ په‌رله‌مان ناتوانێت تێیپه‌ڕێنێت و ئه‌وه‌ى گه‌یشتوه‌ته‌ په‌رله‌مان ته‌نها داتا و زانیاری داراییه‌.

به‌هۆى ئه‌وه‌ى سه‌رۆكى حكومه‌تی عێراق ده‌ستی له‌كاركێشایه‌وه‌ و تائێستاش لایه‌نه‌ سیاسییه‌كان نه‌یانتوانیوه‌ كه‌سێك دیارى بكه‌ن و حكومه‌ت پێكبهێنن، بۆیه‌ پرۆژه‌یاساى بودجه‌ى ساڵى 2020 په‌سند نه‌كراوه‌، سه‌ره‌ڕاى ئه‌وه‌ى زیاتر له‌ دوو مانگیش به‌سه‌ر ساڵی 2020دا تێپه‌ڕبوه‌.

کۆدی هەواڵنێر: 60101

News Code 157781

Your Comment

You are replying to: .
captcha