کوردپرێس: بەپێی راگەیێندراوی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان، ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه، 26/2/2020 نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆکى هه‌رێمى کوردستان له په‌يوه‌ندييێکى ته‌له‌فۆنيدا له‌گه‌ڵ بافڵ تاڵه‌بانى و لاهوور شێخ جه‌نگى، به‌بۆنه‌ى هه‌ڵبژاردنيانه‌وه به هاوسه‌رۆکانى يه‌کێتيى نيشتمانيى کوردستان، پيرۆزبايى لێکردن و هيواى سه‌رکه‌وتنى بۆ خواستن.
له په‌يوه‌ندييه ته‌له‌فۆنييه‌که‌دا نێچيرڤان بارزانى، هيواى سه‌رکه‌وتنی بۆ يه‌کێتيى نيشتمانيى کوردستان خواستووە و باسى له رۆڵى "ديارى يه‌کێتى له قۆناخه‌کانى خه‌باتى گه‌لى کوردستاندا" کرد و جه‌ختى له "گرنگيى پێگه و هه‌وڵه‌کانى يه‌کێتى له‌پێناو ته‌بايى و يه‌کڕيزيى پێکهاته و لايه‌نه کوردستانييه‌کاندا" کرده‌وه.
سەرۆکی هەرێمی کوردستان هه‌روه‌ها هيواى خواست هەڵبژاردن و ده‌ستبه‌کاربوونی بافڵ تاڵەبانی و لاهوور شێخ جەنگی، "خزمەت بەو یەکڕیزییە و ئاواتەکانی خوالێخۆشبوو جەنابی سه‌رۆک مام جەلال بکات".
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment