کوردپرێس:
هێزی کوردی سووریا ده‌یان چه‌کداری داعشی له ماوه‌ی ساڵانی 2014 تا 2018 ده‌ستگیر کرد که نزیکه‌ی 3 هه‌زار که‌سیان هاووڵاتیی زیاتر له 50 وڵاتی جیهانن له‌وان وڵاتانی ئه‌ورووپی؛ به‌ڵام وڵاتانی ڕۆژئاوایی چه‌کدارانی داعش وه‌رناگرنه‌وه و نایانه‌وێت بۆ دادگه‌یی‌کردنی ئه‌و تیرۆریستانه یارمه‌تیی کورده‌کان بده‌ن.
به‌رپرسانی کوردی سووریا ده‌ڵێین سه‌رچاوه‌ی داراییی پێویستیان بۆ هێشتنه‌وه‌ی 10 هه‌زار زیندانیی داعش و 70 که‌س له ئه‌ندامانی بنه‌ماڵه‌ی ئه‌وان به‌ده‌سته‌وه نییه. له‌لایێکی دیکه‌شه‌وه وڵاتانی ڕۆژئاوایی ئاماده به گه‌ڕانه‌وه‌یان نیین. که‌واته کورده‌کان ده‌یانهه‌وێت مانگی داهاتوو پڕۆسه‌ی دادگه‌یی‌کردنی چه‌کدارانی داعش به‌بێ پشتیوانیی وڵاتانی ڕۆژئاوا ده‌ست پێبکه‌ن.
ئه‌مه له حاڵێکدایه که ده‌سته‌ی نووسه‌رانی ڕۆژنامه‌ی ئینگلیزی زمانی نه‌شناڵ ئاماژه‌ی به‌وه کردووه که کوردی سووریا سه‌رچاوه‌ی دارایی پێویستی به‌ده‌سته‌وه نییه و له ڕووی ته‌کنیکییه‌وه ناتوانێت دادگه‌یێکی وا به‌ڕێوه ببات هه‌ر بۆیه بۆ پڕۆسه‌ی دادگه‌یی‌کردنی چه‌کدارانی داعش ته‌ئکید له‌سه‌ر پێویستی یارمه‌تیی دیکه‌ی وڵاتان له‌وان وڵاتانی ناوچه‌که ده‌که‌نه‌وه.
ڕۆژنامه‌که ته‌ئکیدی کردووه که دادگه‌یی‌کردنی چه‌کدارانی داعش به‌شێک له پڕۆسه‌ی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی داعش له‌خۆ ده‌گرێته‌وه به‌ڵام کوردی سووریا ئیمکاناتی پێویستی له به‌رده‌ستدا نییه ئه‌مه‌ش له حاڵێکدایه که وڵاتانی ڕۆژئاوایی ئه‌م به‌رپرسیارێتییه قبووڵ ناکه‌ن هه‌ر بۆیه ئه‌رکی سه‌ر شانی وڵاتانی دیکه‌یه که له‌مباره‌وه یارمه‌تیده‌ری کوردی سووریا بن.
گۆڤاره‌که چه‌ندین هێرشی سه‌ربازیی تورکیا بۆ سه‌ر کوردی سووریا وه‌بیر دێنێته‌وه و ته‌ئکیدی کردووه که ئه‌م مه‌سه‌له کورده‌کانی لاواز کردووه که‌واته ده‌بێ وڵاتانی دیکه به ئیمکاناتی خۆیانه‌وه یارمه‌تیی کورده‌کان بده‌ن و بۆ کۆنتڕۆڵ‌کردنی چالاکیی ئه‌و گرووپه تیرۆریستییه له‌وان دادگه‌یی‌کردنیان به‌رپرسیارێتییه‌کانیان ڕاپه‌ڕێنن.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment