وەزیری تەندروستیی عێراق: هاتنی هاووڵاتیی 7 وڵات بۆ عێراق قەدەغە کراوە

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- حكوومه‌تی عێراق به‌مه‌به‌ستی خۆپارێزی و ڕێگری كردن له‌ بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا بڕیاری دا ڕێگری بكات له‌ هاتنه‌ناوه‌ی هاووڵاتییانی هه‌ریه‌ک له‌ ئێران، چین، كۆریای باكوور، ژاپۆن، تایلاند، سه‌نگافووره و ئیتاڵیا.

کوردپرێس:

جه‌عفه‌ر سادق عه‌لاوی وه‌زیری ته‌ندروستیی حكوومه‌تی عێراق گوتی: له‌ چوارچێوه‌ی ڕێكاره‌ پێویستییه‌كانی خۆپارێزی له‌ ڤایرۆسی كۆرۆنا بڕیار دراوه‌ ڕێگری له‌ سه‌ردان‌كردن هاووڵاتییانی حه‌وت وڵات قه‌ده‌غه‌ بكه‌ن.

ناوبراو ئاماژەی بەوەش کرد که‌ پێشتر قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆی هه‌ریه‌ک له‌ وڵاتانی ئێران و چینیان ده‌ركردووه و له‌مه‌ودواش بڕیار له‌سه‌ر ڕێگری كردن له‌ هاووڵاتییانی هه‌ریه‌ک له‌ وڵاتانی كۆریای باكوور، ژاپۆن، تایلاند، سه‌نگافوره‌ و ئیتاڵیا ده‌رکراوه‌ به‌هۆی ئه‌وه‌ی له‌و وڵاتانه‌ به ‌شێوه‌یێكی فراوان ڤایرۆسی كۆرۆنا بڵاو بوه‌ته‌وه‌.

هۆکاری بڕیارەکەی حکوومەتی عێراق بەهۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆناوەیە کە ماوەی مانگێکە لە چین سەریهەڵداوە و تا ئێستاش لە زیاتر لە 33 وڵات تۆمار کراوە.

جه‌عفه‌ر سادق باسی له‌وه‌ش كرد که‌ بڕیاری رێگری‌كردن و ڕاگرتنی گه‌شته‌ ئاسمانییه‌كان كه‌سانی دیپلۆماسی و شاندی فه‌رمی ناگرێته‌وه‌.

وەزیری تەندروستی ئاشكراشی كرد: "بۆ ماوەی 10 ڕۆژ لە سەرجەم ناوەندەكانی خوێندن لە نەجەف دەكرێتە پشووی فەرمی" و داواشی لە هاووڵاتییان كرد لە حاڵەتی زۆر زەرووردا نەبێت سەردانی كردن لە نێوان پارێزگاكان ئەنجام نەدەن.

بەپێی ئامارە جیهانییەکان له‌ مانگی ڕابردووه‌وه‌ تا ئێستا له 31 ناوچه‌ی چین ڤایرۆسی كۆرۆنا بڵاو بووه‌ته‌وه‌ و ڕێژه‌ی توشبوونیش به‌و ڤایرۆسه‌ گه‌یشتووه‌ته‌ 80 هه‌زار و 147 كه‌س و دوو هه‌زار و 699 كه‌سیش به‌و هۆیه‌وه‌ گیانیان له‌ده‌ست داوه‌.

ڤایرۆسی كۆرۆنا نه‌خۆشییێكی ڤایرۆسی كوشنده‌یه ‌و مانگی ڕابردوو له‌ شاری وهانی چین سه‌ریهه‌ڵدا و له ‌ئێستادا بووه‌ته‌ مه‌ترسییێكی جیهانی و له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستیش چه‌ندین حاڵه‌تی توشبوون به‌و ڤایرۆسه‌ تۆمار كراوه‌.

ئه‌م هه‌واڵه‌ له‌ خه‌ندان وه‌رگیراوه‌

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 157651

Your Comment

You are replying to: .
captcha