بەپێی هەواڵی کوردپرێس، خالید شوانی ئەندامی شاندەکەی هەرێم بۆ کۆنفرانسی میوشن ڕاشیگەیاندووە لە کۆبوونەوەکەدا وەزیری بەرگریی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا ئاماژەی بەوەداوە کە هەرێمی کوردستان هاوپەیمانێکی گرنگی ئەمەریکایە لە ناوچەکە و ئێمە لە پشتیوانی کردن و راهێنانی پێشمەرگە بۆ رووبەڕووبوونەوەی تیرۆر و هەڕەشەکانی داعش بەردەوام دەبین".
هاوکات سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان سوپاسی پشتیوانیی ئەمەریکای کردووە و جەختی لەوە کردەوەتەوە کە هاوپەیمانێتی ئەمەریکا و هەرێمی کوردستان زۆر گرنگە بۆ پاراستنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment