بەپێی هەواڵی کوردپرێس، فەیسەڵ میقداد، جێگری وەزیری دەرەوەی سووریا بۆ روسیا الیوم ڕایگەیاند: حكوومەتی دیمەشق هەر جۆرە خۆبەڕێوەبەرییێک بۆ كوردانی وڵاتەكەی ڕەت دەكاتەوە و پابەندە بە یەكپارچەیی خاكی وڵاتی سووریاوە.
فەیسەڵ میقداد دەشڵێت: پێكهاتەی كوردی لە سووریا پێكهاتەیێكی سەرەكی وڵاتن، بۆیە ئەمریكا و ئیسڕائیل بەرپرسن لە پارچە پارچە كردنی خاكی سووریا و جیاكردنەوەی كورد لە تەواوی گەلی سووریا.
جێگری وەزیری دەرەوەی سووریا جەختیشی كردۆتەوە، ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری یەكێكە لە قەدەغە كراوەكان و سوورین لەسەر پاراستنی یەكپارچەیی تەواوی خاكی سووریا.
فەیسەڵ میقداد جێگری وەزیری دەرەوەی سوریا دەشڵێت: ئەمریكا تەنها بۆ پاراستنی بەرژەوەندییەكانی خۆی، كە ئیسڕائیل و نەوتە لە ناوچەكەیە.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment