کوردپرێس:
ڤیان سه‌برى، سه‌رۆکى فراکسیۆنى پارتى له‌به‌غدا له‌م چاوپێکه‌وتنه‌یدا له‌گه‌ڵ هاوڵاتى، باسى کۆبوونه‌وه‌که‌ى دوێنێى سه‌رۆکایه‌تى هه‌رێم له‌گه‌ڵ پێنج فراکسیۆنى کوردستانى (پارتى، یه‌کێتى، گۆڕان، کۆمه‌ڵ، یه‌کگرتوو) ده‌کات و ده‌ڵێت جه‌خت له‌یه‌کڕیزى کراوه‌ته‌وه‌و به‌یه‌ک ده‌نگ گفتوگۆ له‌گه‌ڵ محه‌مه‌د تۆفیق عه‌للاوى راسپێردراوى حکوومەتى نوێ ده‌که‌ن که‌چوار بۆ پێنج وه‌زاره‌ت وه‌ربگرن و مافه‌کانى کورد جێگیر بکرێن.
له‌ڕێککه‌وتنى نێوان هه‌ولێر و به‌غدا جه‌خت له‌سه‌ر هه‌موو بابه‌ته‌کانى بودجه‌و مادده‌ى 140 ى ده‌ستور و شایسته داراییه‌کانى حوتیاران ده‌کرێت
هه‌روه‌ها ئه‌وه‌ش دووپاتده‌کاته‌وه که «وه‌زیر پۆستێکى سیاسییه نه‌ک پۆستێکى ئاسایى، که سیاسییه زۆر ئاساییه ئه‌و که‌سانه حزبى بن و هه‌م ته‌کنۆترات و پاک بین، ده‌بێت عه‌للاوى مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ سه‌رکردایه‌تى سیاسى کورد بکات له‌سه‌ر مه‌سه‌له‌ى دانانى وه‌زیره‌کان.
هاوکات، ئه‌وه‌ش روونده‌کاته‌وه که له‌گه‌ڵ حکوومەتى نوێ رێککه‌وتنى نێوان هه‌رێمى کوردستان و عێراق که‌پێشتر ئه‌نجامدراوه له‌سه‌ر مه‌سه‌له‌ى بودجه‌و مادده‌ى 140ى ده‌ستور جێبه‌جێ بکرێت و یه‌کێکه له ئه‌وله‌ویاته‌کانیان.
ھاوڵاتی: کۆبوونه‌وه‌ى دوێنێ سێشه‌ممه له‌گه‌ڵ سه‌رۆکایه‌تى هه‌رێم وه‌ک فراکسیۆنه کوردستانیەکان تێیدا باسی چی کرا؟
ڤیان سەبری: ئێمه له‌سه‌ر دوو ته‌وه‌ر قسه‌مان کرد‌و زۆر گرنگ بوو، یه‌که‌مین هاوپه‌یمانێتى کوردستانى، ئه‌و گفتوگۆیانه‌ى که‌پێشتر سه‌رۆکایه‌تى هه‌رێمى کوردستان له‌گه‌ڵ فراکسیۆنه‌کان ئه‌نجامیدابوو بۆ نووسینى ره‌شنووسى هاوپه‌یمانێتى کوردستانى، گرنگیى یه‌کهه‌ڵوێستى و یه‌کده‌نگى به‌رانبه‌ر به‌غدا، بۆچوونى هه‌موو لایه‌نه‌کان وه‌رگیراوه‌و هه‌موو کۆک بووین له‌سه‌ر پاراستنى مافه ده‌ستورییه‌کانى هه‌رێم کەگرنگه له‌به‌غدا.
له‌سه‌ر بابه‌تى مامه‌ڵه‌کردن وه‌کو هه‌رێمى کوردستان له‌گه‌ڵ پێشهاتى حکوومەتى نوێى عێراقى فیدڕاڵ، جه‌ختمان کرده‌وه له‌پاراستنى مافه‌کانى گه‌لى کورد‌و ئه‌وه‌مان کردووه‌ته بنه‌ما، پاراستنى کیانى ده‌ستورى هه‌رێم، بۆ حکوومەتى نوێ به یه‌ک ده‌نگ مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ دانوسانى حکوومەتى نوێى عێراق ده‌که‌ین، سه‌رکردایه‌تیی سیاسى هه‌رێم و لایه‌نى کوردستان ئه‌وانه‌ى ئاماده‌بوون (پارتى، یه‌کێتى، گۆڕان، کۆمه‌ڵ و یه‌کگرتوو) به راوێژ له‌گه‌ڵیان به‌شدارده‌بین له‌حکوومەته‌که‌ى محه‌مه‌د تۆفیق عه‌للاوى.
ھاوڵاتی: باس له‌وه ده‌کرێت عه‌للاوى راسپێردراو بۆ حکوومەتى نوێ رازى نییه ئه‌م وه‌زیره کوردانه‌ى له‌حکوومەته‌که‌ى عادل عه‌بدولمه‌هدیدان بیانهێڵێته‌وه‌و داواى کردووه که‌سانى سه‌ربه‌خۆ دابنرێت؟
ڤیان سەبری: ئه‌وه‌ڵه‌ن ئێمه وه‌کو هه‌رێمى کوردستان کیانێکى ده‌ستورین و ده‌بێت له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌مایه مامه‌ڵه‌مان له‌گه‌ڵ بکات، دووه‌م به‌ڕێز محه‌مه‌د تۆفیق عه‌للاوى بۆ خۆى سه‌ربه‌خۆ نییه تاداوایه‌کى ئاوا ئاراسته‌ى کورد بکات، ئێمه ئەو ته‌جروبه‌یەمان تێپه‌ڕاندووه ژێر به‌ژێر خۆیان شه‌خسییه‌تێک دابنێن به‌که‌یفى خۆیان به‌ناوى سه‌ربه‌خۆوه، وه‌کو ته‌ها محێدین مه‌عروف، ئه‌وه قابیلى قبوڵ نییه، پێویسته عه‌للاوى مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ سه‌رکردایه‌تى سیاسى کورد بکات له‌سه‌ر مه‌سه‌له‌ى دانانى وه‌زیره‌کان.
وه‌زیر پۆستێکى سیاسییه نه‌ک پۆستێکى عادى، که سیاسییه زۆر ئاساییه ئه‌و که‌سانه حزبى بین و هه‌م ته‌کنۆترات و پاک بن.
ئه‌و خۆپیشاندانانه‌ى که له‌به‌غداو خوارووى عێراق کراون ره‌خنه‌گرتن نه‌بووه له‌وه‌زیره‌کانى کورد‌و سوننه له‌کابینه‌که‌ى عادل عه‌بدولمه‌هدیدا، خۆپیشانده‌ران ره‌خنه‌یان له‌نه‌بوونى خزمه‌تگوزارى گرتووه‌و نه‌یانوتووه وه‌زیرى کورد‌و سوننه فه‌شه‌لیان هێناوه.
ھاوڵاتی: باس له‌وه‌ده‌کرێت عه‌للاوى رازى نییه فوئاد حوسێن و به‌نگین رێکانى که دوو وه‌زیرن له‌کابینه‌که‌ى عادل عه‌بدولمه‌هدى بمێننه‌وه؟ راى ئێوه له‌سه‌رى چیه؟
ڤیان سەبری: دوێنێ له‌کۆبوونه‌وه‌ى سه‌رۆکایه‌تى هه‌رێم له‌گه‌ڵ فراکسیۆنه کوردییه‌کان له‌به‌غدا، باسمان کرد که به‌رژه‌وه‌ندى گه‌لى کورد بپارێزرێت و مافه ده‌ستوررییه‌کان بپارێزرێت، کیانى ده‌ستورى هه‌رێمى کوردستان هه‌یه‌و نابێت به‌ناوى سه‌ربه‌خۆوه که‌سانى وه‌کو ته‌ها محێدین مه‌عروف دابنێن، ئێمه قبوڵى ناکه‌ین بۆچوونى لایه‌نه سیاسییه‌کانى هه‌رێم و سه‌رکردایه‌تى سیاسى کورد وه‌رنه‌گیرێت له‌سه‌ر دانانى وه‌زیره‌کان.
ھاوڵاتی: ئه‌ى له‌سه‌ر فوئاد حوسێن و به‌نگین رێکانى چ قسه‌یه‌کت هه‌یه، وه‌ڵامم وه‌رنه‌گرت؟
ڤیان سەبری: قابیلی قبوڵ نییه عه‌للاوى که‌سێک دابنێت و بۆچوونى سه‌رکردایه‌تى سیاسى کورد وه‌رنه‌گرێت، هه‌ر نه‌فسى قسه‌م هه‌یه‌و پێویست ناکات له‌وه زیاترى له‌سه‌ر بڵێم.
ھاوڵاتی: ئایا کورد چوار یا پێنج وه‌زاره‌ت وه‌رده‌گرێت ئه‌گه‌ر هاوپه‌یمانێتى له‌ناو فراکسیۆنه کوردییه‌کان هه‌بێت؟
ڤیان سەبری: له‌کۆبوونه‌وه‌مان له‌گه‌ڵ سه‌رۆکایه‌تى هه‌رێم قسه‌ى له‌سه‌ر کرا، ئه‌گه‌ر هاوپه‌یمانێتى کوردستانى هه‌بێت به‌یه‌که‌وه ئیش بکه‌ین و پێکه‌وه بین پێویسته چوار تا پێنج وه‌زیرمان هه‌بێت که‌ئێستا سێ وه‌زیرمان هه‌یه وه‌ک کورد، بۆ ئێمه گرنگه به‌یه‌کده‌نگى و یه‌کهه‌ڵوێستى کار بکه‌ین.
پۆستى وه‌زیره‌کانى کورد گرنگه وه‌ک کیانێکى سیاسى له‌عێراقدا که‌مافه‌کانى هه‌رێمى کوردستان بپارێزرێت.
ھاوڵاتی: ئایا جه‌خت له رێککه‌وتنى مه‌بده‌ئى نێوان هه‌رێم و حکوومەتى کاربه‌ڕێکه‌ر ده‌کرێت؟
ڤیان سەبری: به‌ڵێ جه‌خت له رێککه‌وتنى نێوان هه‌ولێرو به‌غدا ده‌کرێت له‌سه‌ر هه‌موو بابه‌ته‌کانى بودجه‌و مادده‌ى 140ى ده‌ستورو شایسته داراییه‌کانى جووتیاران که‌مافى کوردستان له‌به‌رچاو بگیرێت.
ھاوڵاتی: درەنگ نییه بۆ کۆبوونه‌وه‌ى هاوپه‌یمانێتى کوردستانى و یه‌کهه‌ڵوێستى؟
ڤیان سەبری: تائێستا به‌فه‌رمى عه‌للاوى راسپێردراو بۆ حکوومەتى نوێ له‌گه‌ڵ سه‌رکردایه‌تى سیاسى کورد کۆنه‌بووه‌ته‌وه، ته‌نها سه‌ردانى فه‌ردى و تاکه‌که‌سى هه‌بووه‌و له‌گروپى (15) سه‌ردانیان کردووه، به‌ڵام به‌شێوه‌ى فه‌رمى گفتوگۆ نه‌کراوه له‌گه‌ڵ حکوومەتى عه‌للاوى، ئیحتیماله ئه‌م هه‌فته‌یه شاندێک ره‌وانه‌ى هه‌رێم بکات یا خۆى بێت جارێ روون نییه چۆنه، بۆچونى سه‌رکردایه‌تى سیاسى کورد وه‌رده‌گرێت که له‌سه‌ر بنه‌ماى پێکه‌وه‌یى و یه‌کهه‌ڵوێستى وه‌کو فراکسیۆنه کوردییه‌کان که له‌کۆبوونه‌وه‌که‌ى سه‌رۆکایه‌تى هه‌رێم به‌شداربوون کارى له‌گه‌ڵ ده‌کرێت.
Your Comment