ئەردۆغان و پووتین پێوەندییێکی تەلەفۆنییان لەبارەی ئیدلیب ئەنجام دا

بەشی تورکیا- رەجەب تەیب ئه‌ردۆغان و ڤلادیمیر پووتین له‌ په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنییدا، باسیان له‌ پێشهاتەکانی پارێزگای ئیدلب باکووری رۆژئاوای سووریا كرد.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ له‌لایه‌ن كرملین-ه‌وه‌ بڵاوكراوه‌ته‌وه‌، ئاماژه‌ به‌وه‌ كراوه‌ كه‌ ئه‌ردۆغان و پووتین له‌ په‌یوه‌ندییێكی ته‌له‌فۆنییدا قه‌یرانی سووریایان تاوتوێ كردووه‌.

له‌ راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا باس له‌وه‌ كراوه‌ كه‌ سه‌رۆک كۆماری توركیا و سه‌رۆكی رووسیا به‌رده‌وامن له‌سه‌ر دانوستان له‌سه‌ر قه‌یرانه‌كه‌ به‌ ئاراسته‌ی جۆراوجۆر، به‌تایبه‌تی دۆخی ناوچه‌ی كه‌م كردنه‌وه‌ی گرژی ئیدلب-یان تاوتوێ كرد كه‌ رووی له‌ خراپ بوون كردووه‌.

له‌ راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه‌ "له‌ په‌یوه‌ندییە ته‌له‌فۆنییه‌کەدا جه‌خت له‌سه‌ر ته‌واو جێبه‌جێ كردنی رێككه‌وتنه‌كانی رووسیا-توركیا كرایه‌وه‌ به‌ یاداشتنامه‌كه‌ی ١٧ی ئه‌یلوولی ٢٠١٨ی سۆچی-یشه‌وه‌.

هەروەها بڕیاردرا له‌ رێگه‌ی دامه‌زراوه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كانه‌وه‌ دیداری دیكه‌ ئه‌نجام ده‌درێت به‌و ئامانجه.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 157510

Your Comment

You are replying to: .
captcha