رەشنووسی بودجەی پێنتاگۆن: هاوکاریی دارایی بۆ پێشمەرگە دەوەستێنرێت

بەشی جیهان- وەزارەتی بەرگریی ئەمریکا رەشنووسی بودجەی بۆ ساڵی 2021 بڵاو کردەوە، ئەمریکا لەگەڵ ئەوەی هاوکارییە سەربازییەکانی بە بڕی 47 ملیۆن دۆلار بۆ هێزەکانی پێشمەرگە بەردەوامی پێدەدات، بەڵام هاوکارییە داراییەکانی کە بەکاردەهێنرا بۆ پێدانی مووچەی پێشمەرگە رادەوەستێنێت. لە داهاتوو بە شێوازی راهێنان و پڕچەککردن هاوکاری هێزەکانی پێشمەرگە دەکەن.

کوردپرێس:

لە رەشنووسەکەدا هاتووە، هاوکاری سەربازی بۆ هێزەکانی ناوچەکە لە عێراق و سووریا گرنگە بۆ رووبەڕووبوونەوەی داعش، لە نێویاندا هێزەکانی پێشمەرگە، بە تایبەت کە هێڵەکانی تەماس لەنێوان هێزە عێراقییەکان و پێشمەرگە دەکرێت ببنە ناوچەی دووبارە گەشەکردنی ئەو گرووپە.

لە رەشنووسەکەدا ئەوەشهاتووە، بودجەی پێشنیازکراو بۆ هاوکاری هێزە عێراقیەکان کەمیکردووە، چونکە مووچەی پێشمەرگە دەوەستێنرێت بۆ ساڵی 2021، هەروەک چۆن بڕیارە لە ساڵی 2020ـیش هاوکاری تایبەت بە مووچە بوەستێنرێت. هاوکارییەکانی ئەمریکا بۆ ساڵی 2020 بریتی دەبن لە راهێنان و پڕچەککردن و پاڵپشتی سەربازی بۆ هێزەکانی پێشمەرگە تاوەکو بتوانن بە ئەرکەکاکنی خۆیان هەڵبستن، بە دیاریکراوی لە شەڕی دژی داعش.

بۆ ساڵی 2020، بڕی 126 ملیۆن دۆلار وەک مووچەی پێشمەرگە باسی لێکراوە، ئەم بڕە بۆ ساڵی 2020 بووەتە سفر. لە بڕگەیەکدا هاتووە کە هاوکاری دارایی لە ساڵی 2021 شێوازەکەی دەگۆڕێت بۆ راهێنان و پڕچەککردنی ئەو هێزانە. لەوانە پڕچەککردنی 12 لیوای هاوبەشی سەر بە وەزارەتی پێشمەرگە.

هاوکات هێزەکانی ئەمریکا وەک بەشیک لە هاوپەیمانی نێودەوڵەتی لە ساڵەکانی 2021 و 2022 دەستدەکات بە پڕچەککردنی 12 لیوای وەزارەتی پێشمەرگە کە هەریەکەیان لە هەزار و 500 پێشمەرگە پێکهاتووە. لە رەشنووسەکەدا هاتووە ئەو پڕچەککردنە تەنها ئەو هێزانە دەگرێتەوە کە هاوبەشن و ئەو هێزانە ناگرێتەوە کە سەر بە لایەنە سیاسییەکانن.

بوودجەی پێشنیازکراوی وەزارەتی بەرگری کە 740 ملیار دۆلارە و تێکڕای هاوکارییە داراییەکانی ئەمریکا بۆ هێزە عێراقییەکان لە نێویاندا پێشمەرگە، 417 ملیۆن و 800 هەزار دۆلارە.

رۆژی سێشەممە 13-7-2016 بە ئامادەبوونی مەسعوود بارزانی، سەرۆكی ئەوکاتی هەرێمی كوردستان، لەلایەن كەریم شنگالی وەزیری پێشووی ناوخۆ و وەزیری پێشمەرگە بەوەكالەت و، ئەلیسا سلۆتکین، یاریدەدەری وەزیری بەرگریی ئەمریکا پرۆتۆكۆلی سەربازیی نێوان هەرێمی كوردستان و ئەمریكا واژۆكرا. بەپێی پرۆتۆکۆلەکە ئەمریکا هاوکاریی سەربازی و دارایی پێشکەشی هێزەکانی پێشمەرگە دەکرد.

*لە تۆڕی میدیاییی ڕووداو وەرگیراوە

News Code 157508

Your Comment

You are replying to: .
captcha