نوێنەرێکی یەکێتی: حكوومه‌تى هه‌رێم ئاماده‌ییى خۆى ده‌ربڕیووه‌ بۆ رێككه‌وتن له‌گه‌ڵ به‌غدا

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- ئەندامێكی لیژنه‌ى دارایی لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق رایده‌گه‌یه‌نێت: سەرۆكوەزیرانی عێراق بە ئاسانی ناتوانێت زاڵبێت بەسەر ئەو گرفتانەی كە لەبەردەم بودجەی گشتی ساڵی 2021 دروستدەبن، ده‌شڵێت: “حكوومه‌تى هه‌رێم ئاماده‌ى خۆى ده‌ربڕیووه‌ بۆ رێككه‌وتن له‌گه‌ڵ به‌غدا”.

کوردپرێس:

شیروان میرزا، ئەندامی لیژنەی دارایی لە ئەنجوومەنی نوێنەانی عێراق بە SNNی راگەیاند: “وابڕیارە لە چەند رۆژی داهاتوودا شاندێك لە هەرێمی كوردستانەوە سەردانی بەغدا بكات بۆ دەستكردن بە گفتوگۆكردن لەبارەی پشكی كورد لە پرۆژەیاسای قەرز و بودجەی گشتی عێراق، هەر لەو چوارچێوەیەشدا حكومەتی هەرێم ئامادەیی خۆی نیشانداوە بۆ گەیشتن بە رێككەوتن لەگەڵ حكومەتی عێراقی”.

وتیشى: “بودجەی گشتی عێراق بۆ ساڵی 2021 بەدەرنابێت لە كێشە و گرفت لەڕووی كورتهێنان و تەنانەت جارێكی دیكەش پەنابردن بۆ قەرزكردنەوە، هاوكات هەر لە ساڵی داهاتووشدا هەڵبژاردنی پێشوەختەی عێراق بەڕێوە دەچێت و سەرۆكوەزیرانی عێراقیش دەیەوێت (وەرەقەی سپی) كە بەوەرەقەی چاكسازی ناسراوە بخاتە بواری جێبەجێكردنەوە، بەڵام سەرۆكوەزیران ناتوانێت بە ئاسانی بەسەر ئەم هەموو گرفتانەدا زاڵبێت كە بۆ پرۆژەیاسای بودجەی گشتی 2021 دێنە ئاراوە”.

ئەو ئەندامه‌ی لیژنەی دارایی لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق ئەوەشی خستەڕوو: “لە ئێستادا لە پەرلەمانی عێراق كوتلە گەورەكان حكوم دەكەن هەر پرۆژەياسایەكیش بێتە پەرلەمان بەدڵی ئەوان نەبێت تێناپەڕێت، بۆیە دەبێت حكومەتی هەرێمیش بۆ بودجەی 2021 هیچ بیانوویەك بەدەستەوە نەدات بۆئەوەی هاوشێوەی پرۆژەیاسای قەرزكردن گرفتی بۆ دروستنەكرێت و دواتر نەتوانرێت بە ئاسانی چارەسەر بكرێت”.

News Code 156

Your Comment

You are replying to: .
captcha