به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، حه‌سه‌ن ڕۆحانی سه‌رۆک کۆماری ئێران له نامه‌یێکدا به بۆنه‌ی ساڵیادی ڕۆژی نیشتمانیی کۆماری ئیتالیاوه پیرۆزبایی له سۆجۆ ماتا ڕێللا سه‌رۆک کۆماری ئیتالیا کردوووه و داوای فراوان کردنی په‌یوه‌ندیی سازنده‌ی ئێران و ئیتالیای کردوووه ئه‌وه‌ش وه‌کوو وڵاتێکی هه‌ره‌گرینگی یه‌کێتیی ئه‌ورووپا.
هه‌ر له په‌یامه‌که‌ی ڕۆحانیدا سه‌رۆکی ئێران دڵنیایی داوه له‌وه‌ی پاش واژۆکرانی ڕێککه‌وتننامه‌ی بازرگانیی نێوان هه‌ر دوو وڵات په‌یوه‌ندییه‌کان ئاسانتر ده‌بن.
شیاوی ئاماژه‌یه؛ ڕۆژی 2ی حوزه‌یرانی 1946 جه‌ماوه‌ری ئیتالیا هاتنه سه‌ر سندۆق و له گشتپرسییێکدا 89 له‌سه‌دی ده‌نگده‌ران له نێوان دوو سیسته‌می پاشانشینی و کۆماریدا ده‌نگیان به سیسته‌می کۆماری دا و ئه‌و ڕۆژه‌ش وه‌کوو ڕۆژی نیشتمانیی ئیتالیا ناوی لێ‌نرا.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60104
Your Comment