له‌ ئێستادا  هه‌وڵی ده‌رچوونمان له‌ رێککه‌وتننامه‌ی مۆنترۆ نییه

بەشی تورکیا- ئەردۆغان پاش کۆبوونەوەیێک کە دوو کاتژمێری خایاند لەبارەی ئه‌و په‌یامه‌ی که‌ 104 ئەدمیراڵی خانەنشینکراو لەسەر رێککه‌وتننامه‌ی نۆکه‌ندی ئیستانبوڵ و په‌یماننامه‌ی مۆنترۆ بڵاویان کردبوه‌وه‌، قسەی کرد.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، سەرەنجام ڕەجەب تەییب ئەردۆغان پاش دوو ڕۆژ لەبارەی ئه‌و په‌یامه‌ی که‌ 104 ئەدمیراڵی خانەنشینکراو له‌باره‌ی رێککه‌وتننامه‌ی نۆکه‌ندی ئیستانبوڵ و په‌یماننامه‌ی مۆنترۆ بڵاویان کردبوه‌وه‌؛ هاتە دەنگ و ڕایگەیاند: "به‌یاننامه‌ی ئه‌و 104 ئەدمیراڵی خانەنشینکراوه‌ له‌سه‌ر رێککه‌وتنامه‌ی مۆنترۆکس جێی قبووڵ کردن نیه‌ و ئه‌و په‌یامه‌ش ناچێته‌ ئازادیی راده‌ربڕین، به‌ڵکوو هه‌وڵکه‌ بۆ ئه‌نجامدانی کوده‌تای سه‌ربازی له‌ تورکیا".

ناوبراو روونیشی کرده‌وه‌،" لەگەڵ گەلەکەمان سنوور بۆ ئەو کەسانە دیاری دەکەین کە توانیویانه‌ هەڕەشە لە گەلەکەمان و دەسەڵاتی هەڵبژێردراوی تورکیا بکەن به‌بیانووی ئازادیی راده‌ربڕین".

ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان ئاماژه‌ی به‌وه‌ش کرد،"ماوەیێکە بەشێک لە سیاسەتمەدار و پەرلەمانتارە خانه‌نیشینکراوه‌کان دەیانەوێت سیستمی یاسا و بەڕێوەبردنی وڵات بکەنە ئامانج زۆرینەی ئەم کەسانەش ئەوانەن کە لەم وڵاتەدا بەردێکیان نەخستوەتە سەر بەرد و بە ئەندازەی گەردێک سوودیان بۆ گەلەکەمان نەبووە".

سه‌رۆک کۆماری تورکیا دواتر باسی له‌ گرنگیی نۆکه‌ندی ئیستانبوڵ بۆ تورکیا کرد و وتی: ئه‌وانه‌ی که‌ دژی ئه‌م پرۆژه‌یه‌ ده‌وه‌ستنه‌وه‌ که‌ مافه‌کانی سه‌روه‌ریی نیشتمانیی تورکیا پته‌و ده‌کات، گه‌وره‌ترین دوژمنی ئه‌تاتورک و کۆمارن.

ئه‌ردۆغان دواتر باسی له‌ رێککه‌وتننامه‌ی مۆنترۆ کرد و ئاشکرای کرد، "له‌ ئێستادا نه‌ هه‌وڵ و نه‌ نیازی ده‌رچوونمان له‌ رێککه‌وتننامه‌ی مۆنترۆ نیه، پێمانوایه‌ ده‌ستکه‌وته‌کانی مۆنترۆ بۆ وڵاته‌که‌مان گرنگه‌ و تا ئه‌و کاته‌ی ده‌رفه‌تی ئه‌نجامدانی باشتر ده‌بێت، پابه‌ندییمان به‌و رێککه‌وتننامه‌یه‌ درێژه‌ پێده‌ده‌ین".

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 1504

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha