نێچیرڤان بارزانی دەستپێشخەرییێک بۆ کۆبوونەوەی حیزبەکان رادەگەیێنێت

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- راوێژکاری باڵای سەرۆکی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، لەم رۆژانەدا نێچیرڤان بارزانی دەستپێشخەرییەکەی رادەگەیێنێت و حیزب و لایەنە سیاسییەکان کۆ دەکاتەوە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، فەلاح مستەفا، راوێژکاری باڵای سەرۆکی هەرێمی کوردستان بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، کۆ کردنەوەی حیزب و لایەنە سیاسییەکانی هەرێمی کوردستانی خستووەتە بەرنامەی کارییەوە و لەم رۆژانەدا دەستپێشخەرییەکە رادەگەیێنێت.

راوێژکاری باڵای سەرۆکی هەرێمی کوردستان گوتیشی: "نێچیرڤان بارزانی، ئامانجیەتی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان بکاتە چەتری کۆکەرەوەی هەموو لایەنە سیاسییەکان، بەتایبەتی لە ساڵیادی بڕیاری 688 و دروست کردنی ناوچەی دژەفڕین، کە لە مانگی نیساندا بڕیاریان لەبارەوە درا، لەو یادانەدا یەکڕیز و ئاشتەوایی رابگەیێندرێت".

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 1495

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha