ڕەوتی سەدر داوا دەکات کۆمیسیۆنی هەڵبژاردن هەمبەر ئیئتیلافی دۆڕاوەکان بوەستێتەوە

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- فراکسیۆنی پەڕلەمانیی ڕەوتی سەدر داوا دەکات کۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردنی عێراق هەمبەر نوێنەرانی ئامادەبوو لە کۆبوونەوەی نائاسایی پەڕلەمان بوەستێتەوە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ڕیاز غالی نوێنەرێکی فراکسیۆنی ئەحرار سەربە ڕەوتی سەدر لە پەرلەمانی عێراق پاش نیوەڕۆی ئەمڕۆ سێشەممە ڕایگەیاند: کۆبوونەوەی ڕۆژی ڕابردووی ئیئتیلافی دۆڕاوەکان بە ئامانجی گوشار خستنە سەر کۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردن بەڕێوە چوو کە نەگەیشتە ئاستی پێویستی خۆی و هەوڵێکی نایاساییە.

ڕیاز غالی جەخت دەکاتەوە کە پەڕلەمانی عێراق تەنها لە هەندێک بواری سنووردار دەتوانێت پڕۆژەیاسا پەسەند بکات و بەو کارەوە مافی چاکسازی و پووچەڵ کردنی یاسایێکی نییە.

ناوبراو وەبیری هێنایەوە: لە وڵاتێکی دیموکراتیک و لە چوارچێوەی گواستنەوەی ئاشتیخوازانەی دەسەڵات، فراکسیۆنێک و تەنانەت زۆرینەی پەڕلەمانیش بۆیان نییە ئەنجامی هەڵبژاردن پووچەڵ بکەنەوە و دووبارە بەڕێوەی بەرن، چوونکە چیدی شتێک لەژێر ناوی گواستنەوەی ئاشتیخوازانە دەسەڵات و ڕێز گرتن لە ئیرادەی خەڵک لە ئاردا نییە.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 14912

Your Comment

You are replying to: .
captcha