بهپێی ههواڵی کوردپرێس، پارتی دیموكراتی گەلان لە ماوەی رابردوو داوای لە دادگای سزا قورسەكان كرد كە سەڵاحەدین دەمیرتاش ئازاد بكەن، بەهۆی ئەوەی كاندیدبوونی بۆ سەرۆكایەتیی كۆماری توركیا قبووڵ كراوە.
بەڵام دادگای سزا قورسەكانی توركیا داواكارییەكەی هەدەپەی ڕەت كردەوە كە ناوبراو لە مانگی 11ی ساڵی 2016وە لە زینداندایە و چەند تۆمەتێكی ئاراستە كراوە كە هیچی لەسەر ساخنە بۆتەوە.
لە بەرانبەر ئەوەدا هەدەپە رایگەیاندوووە: ئەوان رەت كردنەوەكە قبووڵ ناكەنو پەنا بۆ دادگای دەستووری دەبەن، بۆ ئەوەی دۆسیەی سەڵاحەدین دەمیرتاش یەكلا بكاتەوە.
هەدەپە ئەوەشی راگەیاندوووە كە ئەگەر دادگای دەستووری توركیاش داواكەیان رەت بكاتەوە، ئەوە پەنا بۆ دادگای مافی مرۆڤ لە ئەورووپا دەبەن، بۆ ئەوەی دادگای توركیا ناچار بە ئازادكردنی بكەن.
هەڵبژاردنی سەرۆكایەتیی كۆماری توركیا لە 24ی حوزەیرانی داهاتوو بەرێوە دەچێت، كە دەمیرتاش یەكێكە لە كاندیدە بەهێزەكان و ئەگەر دەكرێت رێژەی 15%ی دەنگەكانی توركیا بۆ خۆی مسۆگەر بكات.
کۆدی ههواڵنێر: 60104
Your Comment