به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، عه‌بدولعه‌زیز حه‌سه‌ن له‌و باره‌وه به هه‌واڵده‌ریی سوومهریهنیووزی وت: پێکهێنانی ده‌وڵه‌تێکی زۆرینه یان فراکسیۆنێک له حیزبه ئۆپۆزسیۆنییهکان له په‌رله‌مان مومکین نییه و پێکهێنانی ده‌وڵه‌تی نوێی عێراق ده‌بێ به ڕێککه‌وتنی ئه‌مریکا و ئێرانه‌وه ئه‌نجام بێت.
ناوبراو جه‌ختی کرده‌سه‌ر ئه‌وه‌ی که عێراق به‌شێک له وڵاتانی ناوچه‌یه که به‌ره‌وڕووی کێشه‌یێکی زۆری ستراتێژی بۆته‌وه و زیادی کرد: پێکهێنانی ده‌وڵه‌تێکی نوێ له‌و کێشانه‌یه که ده‌بێ وه‌کوو خوله‌کانی پێشوو له ڕێگای ڕێککه‌وتن له‌گه‌ڵ ئه‌مریکا و ئێرانه‌وه ئه‌نجام ببێت.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60104
Your Comment