پێکهێنانی ده‌وڵه‌تی نوێی عێراق ده‌بێ به‌ ڕێککه‌وتنی ئه‌مریکا و ئێرانه‌وه‌ بێت

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- نوێنه‌رێکی یه‌کێتیی نیشتمانیی کوردستان له‌ په‌رله‌مانی عێراق ده‌ڵێت: پێکهێنانی ده‌وڵه‌تی نوێی عێراق ده‌بێ به‌ ڕێککه‌وتنی ئه‌مریکا و ئێرانه‌وه‌ ئه‌نجام بێت.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، عه‌بدولعه‌زیز حه‌سه‌ن له‌و باره‌وه‌ به‌ هه‌واڵده‌ریی سوومه‌ریه‌نیووزی وت: پێکهێنانی ده‌وڵه‌تێکی زۆرینه‌ یان فراکسیۆنێک له‌ حیزبه‌ ئۆپۆزسیۆنییه‌کان له‌ په‌رله‌مان مومکین نییه‌ و پێکهێنانی ده‌وڵه‌تی نوێی عێراق ده‌بێ به‌ ڕێککه‌وتنی ئه‌مریکا و ئێرانه‌وه‌ ئه‌نجام بێت.

ناوبراو جه‌ختی کرده‌سه‌ر ئه‌وه‌ی که‌ عێراق به‌شێک له‌ وڵاتانی ناوچه‌یه‌ که‌ به‌ره‌وڕووی کێشه‌یێکی زۆری ستراتێژی بۆته‌وه‌ و زیادی کرد: پێکهێنانی ده‌وڵه‌تێکی نوێ له‌و کێشانه‌یه‌ که‌ ده‌بێ وه‌کوو خوله‌کانی پێشوو له‌ ڕێگای ڕێککه‌وتن له‌گه‌ڵ ئه‌مریکا و ئێرانه‌وه‌ ئه‌نجام ببێت.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60104

News Code 14705

Your Comment

You are replying to: .
captcha