به‌پێى هەواڵی کوردپرێس، له په‌رله‌مانى عێراق به ده‌نگى زۆرینه‌ى ئاماده‌بووان ماده‌ى 11 پرۆژه یاساى بوودجه ده‌نگى پێدرا و به‌پێى ناوه‌رۆكى ماده‌كه دواى كه‌م كردنه‌وه‌ى سه‌رجه‌م خه‌رجیه گتیه‌كانى عێراق به‌مه‌به‌ستى كه‌م كردنه‌وه‌ى كورتهێنان ئه‌وه‌ى بۆ پشكى هه‌رێم ده‌مێنێته‌وه زیاتر ده‌بێت له 9 ترلیۆن و 500 ملیار دینار.
له‌ناوه‌رۆكى ماده‌ى 11 تایبه‌ت به پشكى هه‌رێمى كوردستان هاتووه پێویسته هه‌رێمى كوردستان رۆژانه داهاتى 250 هه‌زار به‌رمیل نه‌وت به‌نرخى سۆمۆ بداته عێراق و مانگانه‌ش نیوه‌ى سه‌رجه‌م داهاته فیدڕاڵیه‌كان بگه‌ڕێنێته‌وه به‌غدا و له‌به‌رانبه‌ردا پشكى هه‌رێمى كوردستان له به‌غداوه ده‌نێردرێت و ئه‌گه‌ر هه‌رێم پابه‌ند نه‌بێت ئه‌وا بوودجه‌ى هه‌رێم له به‌غداوه ده‌بڕدرێت.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment