به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ئاژانسی ناسای ئه‌مریکی له لێکۆڵینه‌وه‌یێکی نوێ‌دا هۆشداری داوه له که‌مبوونه‌وه‌ی ئاوی خواردنه‌وه به ڕێژه‌یێکی زۆر له ١٧ ناوچه‌ی گه‌رمی جیهان به تایبه‌تی له عێراق و سووریا.
ئاژانسه‌که ئاماژه‌ی به‌وه داوه له‌گه‌ڵ زیاتر پشت به‌ستنی ئه‌و دوو وڵاته به ئاوی ژێر زه‌وی له ئه‌نجامی دروست کردنی ٢٢ به‌نداو له‌لایه‌ن تورکیاوه له‌سه‌ر ڕووباری دیجله و فورات له ماوه‌ی سێ ده‌یه‌ی ڕابروودا وای کردوووه ئه‌و ناوچه‌یه ببێته یه‌كێک له گه‌رمترین ناوچه‌کانی جیهان.
به بڕوای چاودێران ئه‌و ڕاپۆرته‌ی ئاژانسه ئه‌مریکییه‌که هۆشدارییه بۆ ئه‌وه‌ی حکوومه‌تی ئه‌و ناوچانه ڕێوشوێنی گونجاو بۆ پاراستنی سامانی ئاو و دابین کردنی ئاوی سازگار بۆ هاووڵاتییه‌کانیان بگرنه به‌ر پێش ئه‌وه‌ی دۆخه‌که خراپتر بێت.
مه‌هدی حه‌مدانی به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی به‌نداوه‌کان له وه‌زاره‌تی سه‌رچاوه‌کانی ئاو له عێراق ڕایگهیاندوووه: له پاڵ تورکیادا، ئێرانیش به‌شداری کردوووه له که‌م کردنه‌وه‌ی سه‌رچاوه‌ی ئاو له عێراق.
ناوبراو ده‌شڵێت: که‌م بوونه‌وه‌ی ڕێژه‌ی باران بارین له ئه‌نجامی گۆڕانی که‌ش و هه‌واوه یه‌کێکیتره له هۆکاره‌کانی که‌م بوونه‌وه‌ی ئاو له عێراق.
وه‌زیری سه‌رچاوه ئاوییه‌کانی عێراق ئاماژه‌ی به‌وه‌ش داوه وڵاته‌که‌ی له هه‌وڵدایه ڕێککه‌وتنێک له‌گه‌ڵ تورکیادا ئه‌نجام بدات بۆ دیاری کردنی به‌شی ئاوی له هه‌ر دوو ڕووباری دیجله و فوڕات و له هه‌مان کاتیش‌دا له‌گه‌ڵ تارانیش له گفتوگۆدان له‌سه‌ر پشکی ئاوی عێراق به تایبه‌تی دوای ئه‌وه‌ی ئه‌و وڵاته ڕێڕه‌وی چه‌ند ڕووبارێکی گۆڕیوه.
هه‌رێمی کوردستان که سه‌رچاوه‌ی نیوه‌ی ئاوی ناوه‌راست و باشووری عێراق پێکده‌هێنێت له به‌رامبه‌ردا خۆشی له‌سه‌دا ٦٠ بۆ له‌سه‌دا ٧٠ سه‌رچاوه‌ی ئاوه‌کانی له ڕۆژهه‌ڵات و باکووری کوردستانه‌وه‌یه که ئه‌وانیش له‌لایه‌ن هه‌ر دوو حکوومه‌تی ئه‌نقه‌ره و تارانه‌وه ڕووبه‌ڕووی که‌م بوون و گرتنه‌وه بوونه‌ته‌وه.
ساڵی ڕابردوو تاران له ڕێگه‌ی هه‌ر دوو به‌نداوی داریان له پاوه و به‌نداوی کۆڵه‌سه له سه‌رده‌شت به‌شێک له ئاوی هه‌ر دوو ڕووباری سیروان و زێی بچووکی گرته‌وه و به‌و هۆیه‌وه ناوچه‌ی گه‌رمیان و پشده‌ر ڕووبه‌ڕووی مه‌ترسیی که‌می ئاو بوونه‌وه.
هه‌روه‌ها بڕیار بوو ئه‌مساڵ تورکیا ده‌ست بکات به پڕ کردنی به‌نداوی ئه‌لیسۆ که ده‌که‌وێته سه‌ر ڕووباری دیجله له باکووری کوردستان و له ساڵی ٢٠٠٦وه ده‌ست به جێبه‌جێ کردنی کراوه به‌ڵام حکوومه‌تی عێراق توانی تورکیا ڕازی بکات بۆ دواخستنی پڕ کردنی به‌نداوه‌که.
جگه له‌وه‌ش تورکیا له ڕێگه‌ی پرۆژه‌ی زه‌به‌لاحی (گاپ)ه‌وه که بونیادنانی ٢١ به‌نداوی نوێ له‌سه‌ر هه‌ر دوو ڕووباری دیجله و فورات له‌خۆ ده‌گرێت و له حه‌فتاکانى سه‌ده‌ى رابردوووه‌وه ده‌ست به جێبه‌جێ کردنی کراوه ده‌یه‌وێت ڕێژه‌ی ئاوی هاتوو بۆ عێراق به ڕێژه‌ی ٣٤% که‌م ببێته‌وه.
کێشه‌ی که‌م بوونی ئاو به تایبه‌ت ئاوی سازگار کێشه‌یێکی جیهانییه به‌ڵام ئه‌وه‌ی کێشه‌که‌ی له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و باکووری ئه‌فریقا قووڵتر کردۆته‌وه ئه‌وه‌یه له ٦%ی دانیشتووانی جیهان له‌و ناوچانه ده‌ژین به‌ڵام ته‌نها له ١%ی ئاوی سازگار له‌م ناوچانه‌دا هه‌یه.
هه‌روه‌ها به‌پێی ڕاپۆرتێکی بانکی جیهانی تا ساڵی ١٩٤٥ به‌کارهێنانی ئاو له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست له‌سه‌دا ٦٠ زیاد ده‌کات له به‌رامبه‌ردا له‌سه‌دا ١٠ ئاوی شیرین که‌م ده‌کات.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی ڕۆژ به ڕۆژ ژماره‌ی دانیشتوووان له زیادبووندایه و به‌شێکی خاکی وڵاتان مه‌ترسی به بیابان بوونیان لێده‌کرێت و ڕێژه‌ی ئاویش به‌ره به‌ره که‌م ده‌کات خواست له‌سه‌ر ئاوی خاوێن له زیادبووندایه بۆیه تا دێت مه‌ترسیی به‌رپا بوونی جه‌نگ له‌سه‌ر ئاو ده‌بێته ڕاستى.
چاودێران پێیان وایه جه‌نگی داهاتوو له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا له‌سه‌ر ئاو ده‌بێت که مه‌ترسییه‌که‌ی زۆر زیاتر ده‌بێت له‌و جه‌نگه‌ی له‌سه‌ر زێڕی ره‌شه چوونکه جه‌نگ له‌سه‌ر ئاو جه‌نگ نییه له‌پێناو پاره و وزه به‌ڵکوو جه‌نگه له پێناو مانه‌وه‌دا.
سه‌رچاوه: ئێن ئاڕتی
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment