بەپێی هەواڵی کوردپرێس عەلی ئەکبەر ویلایەتی راوێژكاری ڕێبەری باڵای كۆماری ئیسلامی بڵاوی كردەوە "پیرۆزبایی لە حكوومەت و گەلی عێراق دەكەین، هەست بەخۆشبەختی دەكەم كە هەڵبژاردنەكانی پەرلەمانی عێراق لە كەشێكی سەقامگیر و ئاسایش و ئارامیدا بەڕێوەچوو".
ویلایەتی رەزامەندیی ئێرانی لە ئەنجامەكانی هەڵبژاردنەكە راگەیاندووە، لە كاتێكدا چەند رۆژێك پێش ئەنجامدانی هەڵبژاردنەكە، ناوبراو لە بەغداوە بەئاشكرا گوتبووی ئێران ڕێگە نادات دەسەڵاتی عێراق بكەوێتە دەست عەلمانی و شیوعیەكان.
سەرچاوە: تەسنیم
Your Comment