بەپێی هەواڵی کوردپرێس، میدیا ئەحمەد، سەرۆكی فراكسیۆنی كۆمەڵی ئیسلامی لە ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی ڕایگەیاند: چوار فراكسیۆنی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی، داوا لە كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق دەكەن، دووبارە هەڵبژاردن لە پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجە و ئیدارەی گەرمیان و ڕاپەرین ئەنجام بدرێتەوە.
ناوبراو ئاماژەبەوەش دەكات "لەبەر ئەوەی لەم هەڵبژاردنەدا ناهەقیكی زۆر دەرهەق بەدەنگی دەنگداران كراوە، ئەمە پلان بۆ دارێژاراوبوە ساختەكاری بەدەنگی هاوڵاتییانەوە كراوە ،جگە لە یەكێتی لایەنەكانی، گۆڕان هاوپەیمانی كۆمەڵ یەگرتوو پارتی شیوعی، ئەنجامە بەراییەكانی هەڵبژاردنی سنووری پارێزگای سلێمانیان ڕەت كردوەتەوە".
سەرۆكی فراكسیۆنی كۆمەڵی ئیسلامی لە ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی وتیشی: "بە پێویستمان زانیوە پیشتگیری لە دەنگی دەنگدەران بكەین ، بۆ ئەوەی چیتر یاری بە دەنگی دەنگدەرانەوە نەكرێت كە بە ئازادانە چوونەتە سەر سندووقەكانی دەنگدان و دەنگی خۆیان داوە".
سەرچاوە: خەندان
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment