بەپێی هەواڵی کوردپرێس، لە بەیاننامەیێکدا هاوپەیمانیی نیشتیمانیی عێراقی ئاماژەی بەوە کردووە، بەهۆی بڵاوبوونەوەی توندوتیژی و ساختەکاری و کڕینی دەنگ و قۆستنەوەی دۆخی ئاوارە و پەنابەرەکان، هەروەها بەهۆی ئەو ئەنجامە ناڕوونەی کۆمسیۆن بڵاوی کردووەتەوە، ئەنجامەکانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق ڕەت دەکەنەوە.
ئەوەشی وتووە، داوادەکەن هەڵبژاردن دووبارە بکرێتەوە و تا ئەو کاتەش حکوومەتێکی کاربەڕێکەر پێک بهێنرێت، تاوەکوو بارودۆخێکی لەبار بێتە پێشەوە بۆ هەڵبژاردن بەجۆرێک ڕەنگدانەوەی خواستی گەل بێت.
دوێنێ هەڵبژاردنى پەرلەمانیى عێراق لە سەرتاسەری پارێزگانى عێراق و هەرێم بەڕێوەچوو و ڕێژەی بەشداری کردنیش کەمتر لە ٥٠% بوو.
بەپێی ئەنجامە بەراییەکان لیستەکەى عەبادیە یەکەمە و لیستى سائیرون کە لیستەکەى موقتەدا سەدرە دووەمە.
ئاژانسی هەواڵی ڕۆیتەرز ئەمڕۆ یەکشەممە بڵاوی کردەوە، بەپێی ئەنجامە بەراییەکان لیستى هاوپەیمانى نەسر کە لیستەکەى عەبادیە یەکەمە و لیستى سائیرون کە لیستەکەى موقتەدا سەدرە دووەمە.
پاش ئاشکرا بوونى ئەنجامە سەرەتاییەکانیش لە هەرێم ناڕەزایی پێنج لایەنى هەرێمى لێکەوتەوە و پرۆسەکەیان ڕەت کردەوە و ڕایانگەیاندووە، دەستکاری ئەنجامەکان کراوە لە قازانجى لایەنێک.
سەرچاوە: سوومریە نیووز
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment