کوردپرێس:
ڕوانگەی مافەکانی مرۆڤ لە بەیاننامەیێکدا لەبارەی پێشێل بوونی فراوانی مافی مرۆڤ لە تورکیا بەتایبەت پێشێل بوونی مافی کوردەکان و دژبەران و ژنان هۆشداریی داوە.
ئەو ڕێکخراوە تۆمەتی ئەوەشی لە ئەمریکا و ئەورووپا داوە کە بێدەنگیی مەسڵەحەتییان هەڵبژاردووە و لە بەرامبەر پێشێل بوونی مافی هاووڵاتییان لە تورکیا هەڵوێست وەرناگرن. بۆیە داوای لە بەرپرسانی باڵای ئەورووپا و ئەمریکا کردووە بێدەنگ نەبن لە بەرامبەر پێشێل کردنی فراوانی مافی کوردەکان و دژبەران کە لە لایەن ئەردۆغانەوە دەکرێت.
ڕوانگەی مافی مرۆڤ هۆکاری پەرەسەندنی گوشارەکان دژی کورد و لایەنی ئوپوزسیۆنی تورکیا دەگەڕێنێتەوە بۆ هەوڵی ئەردۆغان لە پێناو مانەوەی لە دەسەڵات.
کنس ڕاس بەڕێوەبەری جێبەجێکار لە ڕوانگەی مافی مرۆڤ دەڵێت کارکردنی دەوڵەتی تورکیا بۆ هەڵوەشاندنەوەی پارتی کوردیخوازی دیموکراتیکی گەلانیش پێشێلکاریی گەورەی مافی ئینسانییە و هەوڵێکە بۆ بێبەش کردنی 6 ملوێن هاووڵاتیی تورکیا لە هەڵبژاردنی نوێنەری سیاسیی خۆیان.
Your Comment