کوردپرێس:
جه‌عفه‌ر ئیمینكی، ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسیی پارتی دیموكراتی كوردستان، رایده‌گه‌یه‌نێت حزبه‌كه‌ی گله‌ییی له‌سه‌رۆك كۆمار هه‌یه، به‌هۆی ئه‌وه‌ی هه‌ڵوێستی نه‌بووه. جه‌عفه‌ر ئیمینكی، له چاوپێكه‌وتنێكی ته‌له‌فزیۆنیدا، رایگه‌یاند: راسته پۆستی سه‌رۆك كۆمار پۆستێكی عێراقیه و ده‌بێت خزمه‌تی هه‌موو خه‌ڵك بكات، به‌ڵام ده‌بێت تایبه‌مه‌ندی هه‌رێمی كوردستان له به‌رچاو بگیرێت، چوونكه هه‌رێم دۆسیه‌ی تایبه‌تی هه‌یه و ده‌بوایه سه‌رۆك كۆمار هه‌ڵوێست و ده‌نگی هه‌بوایه، له ناوچه كوردستانیه‌كان زوڵمێكی زۆر ده‌كرێت.
ناوبراو وتیشی: بۆ نمونه له پاره‌ی گه‌نمی جوتیاران.. له مه‌سه‌له‌ی بودجه و موچه‌داو چه‌ند پرسێكی دیكه‌دا ، سه‌رۆكایه‌تی كۆمار هه‌ڵوێست و ده‌نگ و ره‌نگی نه‌بوو، ئێمه گله‌ییمان له شه‌خس نیه، كاك به‌رهه‌م به‌ڕێزه، به‌ڵام ده‌بوایه سه‌رۆكایه‌تی كۆمار هه‌ڵوێستی له مه‌سه‌له‌كاندا هه‌بوایه. له ماوه‌كانی رابردوودا شاندی پارتی دیموكراتی كوردستان چوونه به‌غدا، جه‌عفه‌ر ئیمینكی، ده‌ڵێت له‌و سه‌ردانانه‌دا گله‌یی خۆیان گه‌یاندوه‌ته سه‌رۆك كۆمار و ئه‌ویش به‌ڵێنیداوه جدیتر بێت و هه‌ڵویستی هه‌بێت.
Your Comment