وەزیری دەرەوەی ئەمریکا: بەردەوام دەبین لە هاوکاری کردن لەگەڵ کوردی عێراق و سووریا بۆ بەرەنگاربوونەوەی داعش

بەشی جیهان- وەزیری دەرەوەی ئەمریکا وێڕای ستایش کردنی ڕۆڵی هاوبەشی ئەمریکا و هێزە کوردییەکانی عێراق و سووریا بۆ بەرپەرچدانەوەی داعش، جەختی کردە سەر پێبەندبوونی وڵاتەکەی لە بەردامی دان بە هاوکاری کردنی ئەو هێزانە.

کوردپرێس:

ئاسۆشیتێدپرێس لەو هەواڵێکدا ڕایگەیاند ئانتۆنی بلینکەن وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لە بەیاننامەیێکدا گوتوویەتی: پێش دوو ساڵ هاوپەیمانیی دژەداعش شان بە شانی شەریکە خۆجێیییەکانی خۆی و لەوان هێزە عێراقییەکان و پێشمەرگە کوردەکان و هێزەکانی سووریای دیموکرات و بە سەرکردایەتیی کوردەکان ناوچەکانی بندەستی داعشیان ئازاد کرد ئەوەش خاڵێکی وەرچەرخان بوو لە شکستهێنانی ئەو گرووپە تیرۆریستییە.

ناوبراو زیادی کرد: ئێمە ستایشی قارەمانێتی و قوربانیدانی هێزە ئەمنییەکانی عێراق و پێشمەرگە و هێزەکانی سووریای دیموکرات لە شەڕی دژواری داعش دەکەین.

ئانتۆنی بلینکەن هەر لە بەیاننامەکەیدا جەختی کردۆتەوە کە ئەمریکا بەردەوام دەبێت لە هاوکاری کردن لەگەڵ ئەو هێزانە بۆ شکست پێهێنانی شانە نووستووەکانی داعش چوونکە ئەمریکا بە تەواوی پێبەندە بە هاوکاری کردن لەگەڵ هاوپەیمانیی جیهانی بۆ شکست پێهێنانی بە تەواوەتیی داعش.

News Code 1408

Your Comment

You are replying to: .
captcha