بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ڕۆژنامەی «العرب»ی لەندەن لە ڕاپۆرتێکدا دەنووسێت: هەڵبژاردنەکانی پارلەمانیی حەفتەی داهاتووی عێراق ڕووداوێکی بەنرخ و گرینگ بۆ سەرکردەکانی ئێستاکەی هەرێمی کوردستان نییە، بەڵام بۆ بەرهەم ساڵح سەرکردەیێکی یەکێتی کە لەو حیزبە جودا بووەتەوە دەرفەتێک جیاواز دێتە ئەژمار و وەکوو پردێکە بۆ گەیشتنی ئەو بە پوستی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان یاکوو پوستێکی نوێ لە دەوڵەتی فیدراڵی عێراق.
بەرهەم سالح، سیاسەتوانی بەناوبانگی کوردی عێراق کە جەلال تاڵەبانی هەموو ئیمکاناتی یەکێتیی نیشتمانیی لەبەردەستی نابوو، پاش دوور کەوتنەوەی 5 ساڵەی لە گۆڕەپانی سیاسی لە هەرێمی کوردستان ئێستا دووبارە هاتووەتە ناو گۆڕەپانەکەوە.
بەرهەم ساڵح لە ساڵی 2006دا پوستی جێگری سەرۆک وەزیرانی عێراقی لە دەوڵەتی نووری مالیکی و هەروها بەرپرسیاری دۆسیەی ئابووریی عێراق و پاشان بەرپرسی باڵای جێبەجێکاری واتا سەرۆک وەزیریی عێراقی بەدەستەوە بوو، لە ڕادستیدا کەسایەتیی یەکەمی کورد لە بەغدا دەهاتە ئەژمار و هەرێمی کوردستان لە ساڵی 2009 هەرێمێکی سەربەخۆ دەهاتە ئەژمار، بەڵام نەخۆشیی مام جەلال بوو بەهۆی دوور کەوتنی بەرهەم ساڵح لە گۆڕەپانی سیاسەت لە عێراق.
نەخۆشینەکەی تاڵەبانی کە چەند ساڵی خایاند، بوو بەهۆی چەند دەستەیی لە ناو یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و پاش کۆچی دوایی مام جەلال، هێرۆ ئیبراهیم ئەحمەد هاوسەری، سەرۆکایەتیی پارتەکەی گرتە دەستەوە و باڵی کوسرەت ڕەسووڵ جێگری ناوبراو و پاشان باڵی نەوەی نوێ واتا لاهوور شێخ جەنگی لە یەکێتی دروست بوو و بارگرژییەکانی نێوان ساڵەکانی 2013 و 2017 پێوەندیی بەرهەم ساڵح و سەرکردەکانی یەکێتی و بنەماڵەی تاڵەبانیی ئاڵۆز کرد.
هەڵبژاردنەکانی شەممەی داهاتوو لە عێراق دەرفەتێکە بۆ بەرهەم ساڵح بۆ دەرچوون لە کومای سیاسی و ڕۆڵگێڕان لە هەرێمی کوردستان و هەروها گەڕاندنەوەی هاوسەنگی سیاسی بۆ هەولێر و سلێمانی.
بەرهەم ساڵح ئێستا بڕیاری داوە لەو کوما سیاسییە کە چەند ساڵی خایاندووە دەربچێت. ناوبراو لە ساڵی 2017 بە دامەزراندنی پارتێکی نوێ بڕیاری ڕکابەریی لەگەڵ یەکێتی نیشتمانی داوە.
پارتەکەی مام جەلال لە ڕابدووشدا بەهۆی جودا بوونی نەوشیروان مستەفا لە یەکێتیی نیشتمانی و دامەزراندنی بزووتنەوەی گۆڕان زیاتر لە نیمەی کورسییە پارلەمانییەکانی خۆی لە هەرێمی کوردستان لەدەست داوە.
لە هەڵبژاردنی پەرلەمانیی ساڵی 2009 لە هەرێمی کوردستان بزووتنەوەی گۆڕان 24 کورسیی پەرلەمانی بەدەست هێنا و پارتی دیموکراتی کوردستان 38 کورسی و یەکێتیی نیشتمانی بە 18 کورسی پلەی سێهەمی بەدەست هێنا، بەم حاڵەشەوە کۆچی دوایی نەوشیروان مستەفا کاریگەریی لەسەر پلەی و پایەی بزووتنەوەی گۆڕان هەبوو، بەڵام ئەو حیزبە یەکێک لە پارتە بەهێزەکانی هەرێمی کوردستان دێتە ئەژمار.
دواخستنی هەڵبژادرنی پەرلەمانی لە هەرێمی کوردستان و بڕیاری حیزبی دیموکرات بە سەرکردایەتیی مەسعوود بارزانی لەباەری ڕێگری کردن لە چالاکیی سیاسیی بەرهەم ساڵح، نزیک بوو دووبارە بەرهەم ساڵح بباتە کومای سیاسییەوە، بەڵام دیاری کردنی کاتی بەڕێوەچوونی هەڵبژادرنی پەرلەمانیی عێراق ناوبراوی هێنایەوە بۆ گۆڕەپانی سیاسی ئەو وڵاتە.
سەرکردە سیاسیەکانی یەکێتیی نیشتمانی ئێستا نیگەرانی ئەوەن کورسییەکانی خۆیان لە بەرژەوەندیی بەرهەم ساڵح لەدەست بدەن، هەروها کە پێشتر لە بەرژەوەندیی گۆڕان لە ساڵەکانی 2010 و 2014 لە دەستیان دابوو؛ لە 329 کورسیی پەرلەمانی عێراق لە هەڵبژاردنەکانی بەردەمدا تەنها 60 کورسی بۆ کوردەکانە کە بەپێی ڕاپرسییەکان حیزبی دیموکرات کورسییەکانی خۆی کە نزیک بە 20 کورسییە بپارێزێت و 10 کورسی دیکەی بزووتنەوەی گۆڕان و یەکێتیی نیشتمانی بەدەستی بێنن.
دەرەنجامی ڕاپرسییەکان لەگەڵ یەکتر جیاوازن، بەڵام لە هەموویاندا هاتووە کە هیچ یەک لە پارتە کوردستانییەکان زیاتر لە 14 کورسی مسۆگەر ناکەن، بەم حاڵەشەوە کوردەکان لەو باوڕەدان بەرهەم ساڵح بە بۆنەی چالاکیی لەگەڵ تاڵبانی وەکوو جێگرەوەی مام جەلالە و پێشەنگی هەڵبژاردنەکان دەبێت.
بەرهەم ساڵح نەک هەڕەشە بۆ سەر دەسەڵاتی سیاسیی یەکێتیی نایێتە ئەژمار، بەڵکوو هەڕەشەیە بۆ سەر هەولێر و دهۆک چوونکە بە باوڕی چاودێرانی سیاسی بەرهەم ساڵح ئێستا بیر لە سەۆکایەتیی هەرێم دەکاتەوە ئەوش پاش بەڕێوەچوونی ڕیفراندۆمی هەرێمی کوردستان کە لێکەوتەی سیاسی خراپی بۆ هەرێمی کوردستان هەبوو.
ڕۆژنامەی «العرب» لە کۆتایی ڕاپۆرتەکەیدا دەنووسێت: ئەگەر بەرهەم ساڵح پۆستی سەرۆکایەتیی هەرێم بەدەستەوە نەگرێت پوستێکی گرنگی دیکە لە عێراق بەدەست دێنێت، چوونکە ئەو ئێستا یەکێک لە هاوپەیمانانی حەیدەر عەبادی، سەرۆک وەزیرانی عێراق دێتە ئەژمار.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment