به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، سه‌فین دزه‌یی له پرێس کۆنفڕانسێکدا ڕایگه‌یاند: ده‌وڵه‌تی ناوه‌ندیی عێراق پێشوازی کردوووه له پێشنیاری حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان له باره‌ی هه‌نارده کردنی 250 هه‌زار به‌رمیل نه‌وت له ڕۆژدا له ڕێگای بۆری نه‌وتی هه‌رێم بۆ به‌نده‌ری جه‌یحانی تورکیا به چاودێریی کۆمپانیای بازاڕدۆزیی نه‌وتیی "سۆمۆ" له به‌غدا.
ناوبراو ئاماژه‌ی دایه ئه‌وه‌ی که حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان ئه‌و پێشنیاره‌ی ئاراسته‌ی حه‌یده‌ر عه‌بادی، سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراق و جه‌بار لوعهعیبی وه‌زیری نه‌وتی ئه‌و وڵاته کردوووه و زیادی کرد: تا ئێستا گفتوگۆیێکی جیدی له نێوان به‌غدا-هه‌ولیر له‌و باره‌وه ئه‌نجام نه‌دراوه.
سه‌رچاوه: که‌ناڵی ته‌له‌فزیۆنیی "التغییر"
کۆدی هه‌واڵنێر: 60104
Your Comment