حه‌یده‌ر عه‌بادی هاوپه‌یمانێتییه‌که‌ی له‌ کوردستان هه‌ڵوه‌شانده‌وه‌

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆکی هاوپه‌یمانیی نه‌سر بۆ خولی چواره‌می هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی عێراق ئه‌و هاوپه‌یمانێتییه‌ی له‌ هه‌رێمی کوردستان هه‌ڵوه‌شانده‌وه‌.

کوردپرێس- سه‌رچاوه‌ ئاگاداره‌کان به‌ کوردپرێسیان وتوووه حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆکی هاوپه‌یمانێتیی نه‌سر بڕیاری داوه‌ به‌ هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی هاوپه‌یمانێتییه‌که‌ی له‌ هه‌رێمی کوردستان ئه‌وه‌ش له‌به‌ر پێشوازی‌نه‌کران له‌ لیسته‌که‌ی عه‌بادی له‌ شاره‌ کوردنشینه‌کانی هه‌رێم.

حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراق پێشتر به‌ مه‌به‌ستی ناساندنی هاوپه‌یمانێتییه‌که‌ی و نوێنه‌رانی ئه‌و هاوپه‌یمانێتییه‌ سه‌ردانی هه‌رێمی کوردستانی کردبوو به‌ڵام له‌به‌ر ئه‌وه‌ی له‌ هه‌ولێر و دهۆک و سلێمانی پێشوازی له‌ لیسته‌که‌ی نه‌کراوه‌ هه‌ستاوه‌ به‌ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی هاوپه‌یمانێتییه‌که‌ی له‌ هه‌رێمی کوردستان.

شیاوی ئاماژه‌یه‌؛ هه‌ڵبژاردنی ئه‌م خوله‌ی په‌رله‌مانی عێراق له‌ که‌شێکی جیاوازدا تێده‌په‌ڕێت و پێش چه‌ند ڕۆژ حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراق به‌ مه‌به‌ستی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن سه‌ردانی هه‌رێمی کوردستانی کرد و له‌ هه‌ولێریش له‌لایه‌ن سه‌رۆک وه‌زیرانی هه‌رێمه‌وه‌ پێشوازیی لێ کرابوو به‌ڵام ئێستا زانیارییه‌کان باس له‌وه‌ ده‌که‌ن که‌ عه‌بادی بڕیاری داوه‌ هاوپه‌یمانێتیی نه‌سر که‌ خۆی سه‌رۆکایه‌تیی ده‌کات له‌ هه‌رێمی کوردستان هه‌ڵبوه‌شێته‌وه‌ ئه‌وه‌ش له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌و هاوپه‌یمانێتییه‌ له‌ شاره‌ کوردنشینه‌کانی هه‌رێمی کوردستان پێشوازیی لێ نه‌کراوه‌.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 13927

Your Comment

You are replying to: .
captcha