به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ڕابوون مه‌عروف سه‌باره‌ت به‌و بابه‌ته به هه‌واڵنێری ئێن ئاڕتی ڕایگه‌یاند دوای بریندار کردنی ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه کراوه به مه‌به‌ستی چاره‌سه‌ر کردنی.
ناوبراو له‌باره‌ی هێرشه‌که‌وه ده‌ڵێت: دوای ده‌رچوونی له ماڵی خۆیان زیاتر له ١٠ ئۆتۆمبێلی پڕ له چه‌کدار چوار ده‌وریان گرتوووه و به چه‌ک و به چه‌قۆ هێرشیان کردوووه‌ته سه‌ری و برینداریان کردوووه.
هاوکات له‌گه‌ڵ هێرشه‌که‌دا چه‌ند په‌یجێکی سه‌ر به پارتی له تۆڕی کۆمه‌ڵایه‌تیی فه‌یسبووکدا بڵاویان کروووهتهوه ئه‌م هێرشه وه‌ڵامه بۆ ئه‌وه‌ی که ڕۆژی شه‌ممه چه‌ند خۆبه‌خشێکی نه‌وه‌ی نوێ له ناو هه‌ولێر له کادیرێکی پارتیان دا و برینداریان کرد، پاش ئه‌وه‌ی ویستبووی کۆبوونه‌وه‌یێکی جووڵانه‌وه‌که له‌و شاره تێک بدات.
هێرش کردنه سه‌ر ڕابوون مه‌عروف سه‌رۆکی لیستی جووڵانه‌وه‌ی نوێ له هه‌ولێر له کاتێکدایه ڕۆژی ٥ی ئایار نێچرڤان بارزانی جێگری سه‌رۆکی پارتی له کاتی بانگه‌شه‌ی لیسته‌که‌ی له سلێمانی ڕایگه‌یاند: "سلێمانی له ژێر ئیرهابی فکریدایه."
شایانی باسه؛ به گوێره‌ی ئه‌و زانیارییانه‌ی ده‌ست SNN كهوتوووه ئه‌و كاندیده بۆ پاراستنی گیانی خۆی به‌ره‌و پاركی شانده‌ر ههڵاتوووه و چۆته ناو جه‌ماوه‌ری یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان كه سه‌رقاڵی ئاهه‌نگگێڕانی ناساندنی كاندیده‌كانی لیستی 162 بوون و ژماره‌یێک له لایه‌نگرانی یه‌كێتیش بۆ پاراستنی گیانی ڕابوون مه‌عروف ناوبراویان گه‌یاندۆته ماڵی كۆسره‌ت ڕه‌سووڵ عه‌لی جێگری سكرتێری گشتیی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان و ئێستا له‌لایه‌ن ئه‌و به‌رپرسه باڵایه‌ی یه‌كێتییه‌وه پارێزگاری لێده‌كرێت.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment