به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، عه‌لی قادر به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی ئۆفیسی هه‌ولێری كۆمیسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق به SNNی وت: ماوه‌ی 24 كاتژمێر پێش ده‌ست پێكردنی ده‌نگدانی گشتی له سه‌رتاسه‌ری عێراق بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن راده‌گیرێت.
ئه‌و به‌رپرسه‌ی كۆمیسیۆن زانیاریی زیاتر ده‌خاته ڕوو و ڕای‌ده‌گه‌یێنێت: ڕۆژی هه‌ینی 11ی 5ی 2018/ 21ی گوڵانی 1397 كاتژمێر 7ی به‌یانی، بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی عێراق له سه‌رتاسه‌ری عێراق كۆتایی دێت.
ئه‌و به‌رپرسه‌ی كۆمیسیۆن ڕه‌تی كرده‌وه ماوه‌ی 24 كاتژمێر پێش ده‌ست پێكردنی ده‌نگدانی تایبه‌ت كه ده‌كاته ڕۆژی پێنجشه‌ممه 10ی 5ی 2018 بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن بوه‌ستێت.
شایانی باسه؛ ڕۆژی شه‌ممه 12ی ئایار/ 22ی گوڵان هه‌ڵبژاردنی چواره‌مین خولی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق به‌ڕێوه ده‌چێت.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment