په‌یامی وه‌زیری ناوخۆی تورکیا بۆ‌ کورده‌کان: له‌ ستەمی PKK ڕزگارتان ده‌که‌ین

به‌شی تورکیا- سوله‌یمان سۆیلۆ وه‌زیری ناوخۆی تورکیا له‌ لێدوانێکدا کورده‌کانی ئه‌و وڵاته‌ ده‌کاته‌ به‌رده‌نگ و ڕای‌ده‌گه‌یێنێت: ئێوه‌ له‌ زوڵمی PKK ڕزگار ده‌که‌ین و به‌ یه‌کڕیزییه‌وه‌ درێژه‌ به‌ ڕێگاکه‌مان ده‌ده‌ین.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، سوله‌یمان سۆیلۆ وه‌زیری ناوخۆی تورکیا که‌ سه‌ردانی چاناک قه‌ڵای کردبوو له‌ لێدوانێکدا باسی هاووڵاتییانی کوردی ئه‌و وڵاته‌ ده‌کات و ده‌ڵێت: له‌ چاناک قه‌ڵاوه‌ که‌ یه‌کڕیزیمانی دابین کردوووه‌ په‌یامێکم بۆ هاووڵاتییانی کورد هه‌یه‌ ئه‌وه‌ش ئه‌وه‌یه‌ که‌ ئێوه‌ له‌ زوڵمی PKK ڕزگار ده‌که‌ین و به‌ یه‌کڕیزییه‌وه‌ درێژه‌ به‌ ڕێگاکه‌مان ده‌ده‌ین. گه‌وره‌ترین داوای ئێمه‌ ئه‌وه‌یه‌ که‌ خودای په‌روه‌ردگار ئێمه‌ له‌ ڕێگای ڕاست جیا نه‌کاته‌وه‌ و ئێمه‌ شه‌رمه‌زاری گه‌له‌که‌مان نه‌کات.

ناوبراو له‌ درێژه‌ی لێدوانه‌کانیدا ڕه‌خنه‌ له‌ پارتی کۆماریخوازی گه‌لی تورکیا ده‌گرێت و ده‌شڵێت: به‌ که‌ماڵ قلیچدارئۆغڵۆ سه‌رۆکی پارتی کۆماریخوازی گه‌لی تورکیا ڕای‌ده‌گه‌یێنم که‌ ئیزن به‌و لایه‌نگرییه‌ ئاشکرایه‌ نه‌دات که‌ له‌ ناو CHP هه‌مبه‌ر PKK له‌ئارادایه‌. ده‌بێ حسێبی ئه‌و کاره‌ لای گه‌ل‌ بده‌نه‌وه‌.

سه‌رچاوه‌: هه‌واڵده‌ریی هابر 7

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 13920

Your Comment

You are replying to: .
captcha