ئه‌لفه‌تح: هاوپه‌یمانی له‌گه‌ڵ دیکه‌ حیزبه‌کانی عێراق به‌ستراوه‌ به‌ پاڵپشتیی حه‌شدی شه‌عبی

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- وته‌بێژی فه‌رمیی هاوپه‌یمانیی ئه‌لفه‌تح ده‌ڵێت: گرینگی دان به‌ حه‌شدی شه‌عبی و پاڵپشتیی ده‌وڵه‌ت له‌و ڕێکخراوه‌یه‌، بنه‌مای هاوپه‌یمانی له‌گه‌ڵ دیکه‌ی حیزبه‌ عێراقییه‌کان له‌ خولی داهاتوووه‌.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ئه‌حمه‌د ئه‌سه‌دی له‌ گفتوگۆ له‌گه‌ڵ هه‌واڵده‌ریی "الاتجاه‌ پرس"دا ئاماژه‌ی دایه‌ ئه‌وه‌ی که‌ پاڵپشتی و گرینگی دان به‌ حه‌شدی شه‌عبی هۆکاری سه‌ره‌کی و کاریگه‌ردانه‌ر له‌ هاوپه‌یمانییه‌کان له‌گه‌ڵ دیکه‌ی حیزبه‌ عێراقییه‌کان له‌ خولی داهاتوو له‌ عێراق ده‌بێت.

ناوبراو وتیشی: پاڵپشتی کردنی هێزه‌ چه‌کداره‌کان و داموده‌زگا ئه‌منییه‌کان به‌تایبه‌ت حه‌شدی شه‌عبی له‌ به‌رنامه‌کانی هاوپه‌یمانیی ئه‌لفه‌تح دایه‌‌.

ئه‌سه‌دی جه‌ختیشی کرده‌وه‌: ده‌وڵه‌تێک که‌ له‌ خولی داهاتوو پاڵپشتی له‌ حه‌شدی شه‌عبی نه‌کات ناتوانێت گرینگی بدات به‌ به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانی عێراق و عێراقییه‌کان و وه‌کوو وڵاتێکی به‌هێز له‌ عێراق پاسه‌وانی بکات؛ چوونکه‌ حه‌شدی شه‌عبی یه‌کێک له‌ پارێزه‌رانی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌ییی عێراقه‌.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60104

News Code 13916

Your Comment

You are replying to: .
captcha