سه‌رکه‌وتنی هاوپه‌یمانیی ئۆپۆزسیۆن له‌ هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆک کۆماری به‌ بی پاڵپشتیی HDP مومکین نابێت

به‌شی تورکیا- ئۆلاش کاراکۆل، یه‌کێک له‌ خاوه‌ن پشکه‌کانی کۆمپانیای ڕاپرسیی Mediar له‌ لێدوانێکدا ڕای‌گه‌یاند: هاوپه‌یمانی گه‌ل ده‌توانێت له‌ خولی دووهه‌می هه‌ڵبژاردنی سه‌رکۆماریدا سه‌ربکه‌وێت به‌ڵام به‌بێ پاڵپشتیی پارتی دیموکراتی گه‌لان ئه‌و کاره‌ مومکین نابێت.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ئۆلاش کاراکۆل، یه‌کێک له‌ خاوه‌ن پشکه‌کانی کۆمپانیای ڕاپرسیی Mediar له‌ لێدوانێکدا ئاماژه‌ی دایه‌ دوایین ڕاپرسییه‌ ئه‌نجام دراوه‌کانی ئه‌و کۆمپانیایه‌ و ڕای‌گه‌یاند: ئه‌و هاوپه‌یمانییه‌ی که‌ له‌ لایه‌ن پارتی کۆماریخوازی گه‌لانی تورکیا، IP، پارتی سه‌عاده‌ت و پارتی دیموکراتی تورکیا له‌ ژێر ناوی هاوپه‌یمانیی گه‌له‌وه‌ پێکهاتوووه‌ ده‌توانێت زۆرینه‌ی ده‌نگ له‌ په‌رله‌مانی تورکیا وه‌ده‌ست بێنێت.

ناوبراو له‌ درێژه‌ی لێدوانه‌که‌یدا له‌ باره‌ی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆک کۆماریدا ڕوونیشی کرده‌وه‌: له‌ باره‌ی پالێوڕاوانی سه‌رۆک کۆماریی تورکیا ڕاستییێکی ئاشکرا هه‌یه‌، هه‌مووی ئه‌و پالێوڕاوانه‌ ده‌بێ له‌ باره‌ی کورده‌کانی ئه‌و وڵاته‌وه‌‌ هه‌ڵوێستی خۆیان بنوێنن. له‌ ئێستادا ئه‌و بابه‌ته‌ که‌ چلۆن ده‌توانین له‌گه‌ڵ کورد ڕێک بکه‌وین کێشه‌ی هاوپه‌یمانیی پارتی داد و گه‌شه‌ و بزاڤی نه‌ته‌وه‌په‌ره‌ستی تورکیایه‌. به‌ شێوه‌ی کورت هه‌م له‌ ناو هاوپه‌یمانیی کۆمار و هه‌میش له‌ ناوی هاوپه‌یمانی گه‌له‌وه‌ کێشه‌یێکی چاره‌سه‌ر نه‌کراو له‌گه‌ڵ کورددا هه‌یه‌. هاوپه‌یمانی گه‌ل ده‌توانێت له‌ خولی دووهه‌می هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆک کۆماریدا سه‌ربکه‌وێت به‌ڵام به‌بێ پاڵپشتیی پارتی دیموکراتیکی گه‌لان ئه‌و کاره‌ مومکین نابێت.

سه‌رچاوه‌: ڕۆژنامه‌ی جمهورییه‌ت

کۆدی هه‌واڵنێر: 60104

News Code 13914

Your Comment

You are replying to: .
captcha