دۆناڵد ترەمپ بڕیار لە سەر ڕێککەوتنە ئەتۆمییەکەی نێوان ئێران و وڵاتانی 5 کۆ یەک دەدات

بەشی ئێران/ کوردی- دۆناڵد ترەمپی سەرۆکی ئەمریکا لە تویتێکدا وتوویەتی سبەی سێشەمە کاتژمێر 2ی نیوەڕۆ بە کاتی ئەمریکا واتا 10 و 30 خولەک بە کاتی ئێران بڕیاری خۆی لە سەر مانەوە یان کشانەوە لە ڕێککەوتنی بەرجام ڕادەگەیەنێت.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس دۆناڵد ترەمپ سەرۆک کۆماری ئەمریکا شەوی دووشەمە 7ی ئایاری 2018 لە پەیجی تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی تویتەر پەیامێکی بڵاو کردەوە و تێیدا ڕایگەیاند سبەی سێشەمە 8ی ئایاری 2018 کاتژمێر 2ی نیوەڕۆ بە کاتی واشەنتۆن واتا 10 و 30 خولەک بە کاتی تاران بڕیار لە سەر ڕێککەوتنی ئەتۆمیی نێوان ئێران و وڵاتانی 5 کۆ یەک دەدات.

ماوەیێکە سەرۆک کۆماری ئەمریکا نکۆڵی لە ڕێککەوتنی ئەتۆمیی نێوان ئێران و وڵاتانی 5 کۆ یەک دەکات کە ساڵی 2015 لە نێوان ئێران و 5 وڵاتی چین، ئەمریکا، فەڕەنسا، ڕووسیا، بەریتانیا و ئەڵمانیا واژۆ کرا.

هەر بەو بۆنەشەوە کاردانەوە و هەڵوێست نواندنی بەرپرسانی باڵای کۆماری ئیسلامیی ئێران بۆتە مانشێتی ئەم ڕۆژانەی هەواڵدەری و میدیا پێوەندیدارەکانی ناوچەکە و بڕیارەکەی ترەمپ ئەو پرسە یەکلا دەکاتەوە.

کۆدی هەواڵنێر: 60101

News Code 13906

Your Comment

You are replying to: .
captcha