بەپێی هەواڵی کوردپرێس، "حازم ڕەدینی" ئەندامی کۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردنی عێراق ئەمڕۆ دووشەمە جەختی کردەوە کە دەرەنجامی هەڵبژاردنی پەرلەمانیی بەردەمی ئەو وڵاتە کە بڕیارە شەممەی حەفتەی داهاتوو بەڕێوەبچێت، لە ماوەی دوو تا سێ ڕۆژ پاش بەڕێوەچوونی هەڵبژاردن ڕادەگەیێندرێت.
بە وتەی رەدینی، پڕۆسەی دەنگدانی هێزە ئەمنییەتییەکانی عێراق ڕۆژی پێنجشەممەی ئەم حەفتەیە بەڕێوەدەچێت بەڵام دەرەنجامەکەی لەگەڵ هەڵبژاردنەکاندا کە ڕۆژی شەممە بەڕێوە دەچێت ڕادەگەیێندرێت.
ئەو ئەندامەی کۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردنی عێراق وتیشی پاش ڕاگەیاندنی دەرەنجامە سەرەتاییەکان، هەر چەشنە ناڕەزایی دەربڕینێک لە لایەن چاودێرانەوە وەردەگیردرێت و وەبیری هێنایەوە کە دەرەنجامی کۆتایی کاتێک ڕادەگەیێندرێت کە هەموو ڕاپۆرت و ناڕەزایی دەربڕینەکان لە بەرچاو گیردرابێت.
رەدینی لەبارەی نیگەرانی لە ئەگەری ڕوودانی ساختەکاری لە ڕۆژی هەڵبژاردندا وتی کۆمیسیۆنی هەڵبژادرنەکان هەموو هەوڵەکانی گرتۆتەبەر تا کێشەیێک لە پڕۆسەی هەڵبژادرندا دروست نەبێت و پێش بینی دەکرێت ئەو پرۆسەیە بەباشی ئەنجام بدرێت.
ناوبراو وتیشی هێزە ئەمنییەکان هەموو ڕێوشوێنەکان دەگرنەبەر و ئەنجامی دەنگدان بەشێوی ئەلەکترۆنی ئەگەری ساختەکاری تا ڕادەیێکی زۆر دابەزاندووە و ئیمکانی نییە.
سەرچاوە: «بغداد نیوز»
کۆدی ههواڵنێر: 60113
Your Comment