بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ڕۆژنامەی «العرب» زیادی دەکات: ئەم هەڵبژاردنە، یەکەمین هەڵبژاردنە پاش سەرکەوتن بەسەر گرووپی تیرۆریستیی داعشدا، هەروەها یەکەمین هەڵبژادرنە پاش خۆپیشاندانی بەربڵاوی خەڵکی عێراق بۆ ئەنجامی گۆڕانکاری و چاکسازی لەو وڵاتە.
چاودێرانی سیاسی دەڵێن سەرەڕای هەیەجان و جۆش و خرۆشێک کە بۆ گۆڕانکاری لە عێراق هەیە، دووبارە ئەو گۆڕانکارییە لە دۆخی ئێستادا دەمێنێتەوە، یا گۆڕانکارییەکە تەنها لە ڕواڵەتد ئەنجام دەدرێت، چوونکە دەمووچاوە نوێەکان لە هەمان ڕوەت و حیزبە سیاسییەکانی پێشوو، دەسەڵات بەدەستەوە دەگرن.
بە بڕوای ئەو چاودێرانە گرینگترگۆڕانکارییێک کە مومکینە پاش بەڕێوەچوونی هەڵبژادرنەکان لە عێراق ڕووبدات؛ ڕووخانی هاوپەیمانیی تائیفی و قەومییەکانە لە بەرژەوەندیی لیستە سەرەکییەکان، کە لەگەڵ 5 لیستی سەرەکی و لاتەکی لە ناوچە شیعەنشینەکاندا لەگەڵ دیکەی لیستە عێراقییەکان ڕکابەری دەکەن.
ئەو چاودێرانە هەروها لەو باوڕەدان کە زیاد بوونی لیستەکان دەبێتە هۆی ئەوەی کە براوەیێکی گەورە (کە بەپێی دەستووری عێراق دەبێت دەوڵەتی داهاتووی وڵات پێکبێنێت) لە ئارادا نەبێت.
نووری مالیکی سەرکردەی ئیئتیلافی دەوڵەتی یاسا لە هەڵبژاردنەکانی ساڵی 2010 بۆ سەرکەوتن بەسەر ئەیاد عەلاوی ڕکابەری خۆی تەنها پێویستی بە 3 کورسیی پەرلەمانی بوو. بەڵام بە بۆنەی پشتگیریی لایەنگرانی ڕەوتی سەدرەوە لەو هەڵبژاردنەدا 40 کورسیی پەرلەمانی بەدەست هێنا و دیکە حیزبە شیعەکانیش تەڤڵی ئەو بوون و نازناوی گەورەترین حیزبی براوەی بە 165 کورسیی پەرلەمانی بۆ خۆی بەدەست هێنا و بووبە کاربەدەستی خولی سێهەمی سەرۆک وەزیرانی عێراق و پاش 4 ساڵ واتا لە ساڵی 2014 سەرەڕای پشتگیریی ژمارەیێک لە حیزبەکان لە حەیدەر عەبادی، پوستی سەرۆک وەزیرانی بە 110 کورسییەوە بۆ خۆی پاراست، بەڵام ئیئتیلافی دەوڵەتی یاسا لە هەڵبژاردنەکانی 2018دا گەورەترین دووڕاوەی هەڵبژاردنەکان دەبێت.
وێدەچێت کە ئیئتیلافی دەوڵەتی یاسا لە هەڵبژاردنی 2018 زیاترین کورسیی پەرلەمانیی خۆی لەدەست بدات؛ چوونکە هادی عامری کە سەرکردەی ڕێکخراوی بەدری عێراقە، حەیدەر عەبادی، سەرۆک وەزیرانی ئێستەی عێراق، قەیس خەزعەلی، سەرکردەی بزووتنەوەی ئەهلی حەق کە بەشێکن لە ئیئتیلافی دەوڵەتی یاسا لە دوو لیستدا لەگەڵ نووری مالیکی ڕکابەری دەکەن.
جگەلە ڕکابەری لە نێوان ئەو سێ لیستە کە باسیان کرا، موقتەدا سەدر، ڕۆحانی شیعە لە عێراق کە حیزبەکەی لەگەڵ حیزبی کومۆنیستی عێراق و چەند حیزبی سوننەی دیکە ئئتیلافی کردووە و هەروەها سەید عەمار حەکیم کە لە مەجلیسی باڵای ئیسلامیی عێراق جودا بوەتەوە، لە لیستێکی جودادا لە هەڵبژاردنی بەردەست، ڕکابەری دەکەن.
عەبادی و عامری سەرەڕای سەقامگیر بوونی دەنگی لایەنگرانی حەکیم و سەدر، پشتیان بەستووەتە ئیئتیلافی دەوڵەتی یاسا بۆ وەدەست هێنانی دەنگی زیاتر بۆ گەیشتن بە پەرلەمانی داهاتووی عێراق.
چاودێرانی سیاسی پێش بینی دەکەن کە عەبادی 50 کورسی لە 110 کورسییەکەی مالکی بۆ خۆی دەباتەوە و خەسارێکی گەورەی لێدەدات.
بەوتەی ئەو چاوردێرانە، عامری نزیک بە 40 کورسیی پەرلەمانی بۆخۆی دەباتەوە، بەم شێوەیە خاوەنی گەورەترین کورسیی پەرلەمانی و پلەی یەکەمی ئیئتیلافی شیعە لە ساڵەکانی 2010 و 2014 واتا نووری مالیکی لە هەڵبژاردنەکانی 2018 دەچێتە پلەی سێهەم و ئەگەریش ئیئتیلافی سائێروون کە لە لایەن ڕەوتی سەدرەوە پشتگیری لێدەکرێت سەرکەوێت، دەچێتە پلەی چوارەم.
سەرەڕای ئەگەری شکستی مالیکی، ناوبراو تەنانەت ئەگەر 15 تا 20 کورسیی پەرلەمانی بەدەست بێنێت، دووبارە بە بۆنەی نەبوونی جیاوازی زۆر لەگەڵ دیکە حیزبە شیعەکان لەباری ڕێژەی دەنگەکانەو، لە گۆڕەپانی سیاسیی عێراقدا کاریگەر دەمێنێتەوە.
دۆخی هەڵبژاردنەکانی ئەهلی سوننەش جیاوازییێکی ئەوتۆی لەگەڵ شیعەکاندا نییە، چوونکە لە ئیئتیلافی «العراقیە» کە زۆرینەی سەرکردە سوننەکان تێیدا بوون و سەرکردەکەشی ئەیاد عەلاوییە کە شیعەیێکی لائیکە، درز درووست بووە و بووەتە سێ بەشەوە.
هەروها سەلیم جبووری کە سەرۆکایەتیی پەرلەمانی عێراقی بەدەستەوەیە، لەلایەن حیزبی ئیسلامیی عێراقەوە پشتگیریی لێدەکرێت. سالح مەتەلک سەرکردەی بەرەی «الحوار عراق»یش بەنیازە لەژێر چەتری ئەیاد عەلاویدا و لە ئیئتیلافی «الوطنیه»دا بمێنێتەوە. خەمیس خنجەر، سەرمایەداری بەناوبانگی عێراقی کە گەورەترین پاڵپشتی عەلاوی لە ساڵی 2010 بوو، هاوپەیمانییێکی بۆ خۆی پێکهێناوە و خۆی سەرکردایەتیی بە دەستەوە گرت، بەڵام پاشان سەرۆکایەتیی ئەو پارتەی دا بە زافر عانی. سێهەمین لیستی ئەهلی سوننەش بە سەرۆکایەتیی جەمال کەربوولی، سەرۆکی حیزبی «الحل عراق»ە کە ژمارەیێکی زۆر لە سیاسەتوانانی پارێزگای ئەنبار، سەلاحەدین و نەینەوا ئەندامی ئەو پارتەن.
کۆدی ههواڵنێر: 60113
Your Comment