به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، لیستی نه‌وه‌ی نوێ به ئاماده بوونی سه‌رۆکی جووڵانه‌وه‌که‌ی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجام دا و له مه‌راسیمه‌که‌دا شاسوار عه‌بدولواحید ڕایگه‌یاند: نابێت ته‌نها بنه‌ماڵه‌یێک ده‌ست به سه‌ر بادیناندا بگرێت و به‌ڕێوه‌ی ببات به‌ڵکوو ده‌بێت خه‌ڵکی بادینان خۆیان ڕۆڵیان هه‌بێت و بادینان به‌ڕێوه ببه‌ن.
سه‌رۆکی جووڵانه‌وه‌ی نه‌وه‌ی نوێ وتیشی: پارتی به‌هۆی ده‌نگی بادینانه‌وه ده‌سه‌ڵاتی خۆی به سه‌ر هه‌رێمی کوردستاندا سه‌پاندوووه به‌ڵام خزمه‌تی بادینانیشی نه‌کردوووه، بگره ئه‌م ده‌ڤه‌ره گرنگه‌ی فه‌رامۆش کردوووه که یه‌کێکه له ناوچه هه‌ره ده‌وڵه‌مه‌نده‌کانی کوردستان له دوای که‌رکووکه‌وه.
شاسوار عه‌بدولواحید ڕاشیگه‌یاند: هێزێک و بنه‌ماڵه‌یێک ده‌ستیان به سه‌ر بادیناندا گرتوووه و ته‌نها خه‌ڵکی ڕه‌خنه‌گریان ڕووبه‌ڕووی ترساندن و فشار نهکردوووهتهوه به‌ڵکوو زوڵم له ئاسایشی خه‌ڵکی ده‌که‌ن و ناهێڵن بۆ خۆیان بژین و کار و که‌سابه‌تیان هه‌بێت و به ئازادی بازرگان‌یش بکه‌ن.
سه‌رۆکی جووڵانه‌وه‌ی نه‌وه‌ی نوێ داوای له خه‌ڵكی بادینان کرد هێزێکی نوێ تاقی بکه‌نه‌وه تا چیتر سنووره‌که‌یان پشتگوێ نه‌خرێت چوونکه بادینان ناوچه‌یێکی جوگرافیاییی گرنگى هه‌یه و ده‌توانرێت سنووره‌که‌ی نه‌ک ته‌نها له‌گه‌ڵ تورکیا به‌ڵکوو بۆ ئه‌ورووپاش سوودی هه‌بێت و ببێته ناوچه‌یێکی گرنگی بازرگانی له نێوان ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و وڵاتانی ئه‌ورووپادا ئه‌ویش له ڕێگه‌ی بونیادنانی ئابووری به‌هێز و به‌ستنه‌وه‌ی هه‌رێمی کوردستان و بادینان له ڕێی هێڵی ئاسنی و په‌یوه‌ندی ئابووری به‌هێزه‌وه به وڵاتانی که‌نداو و ئه‌ورووپاوه.
له دوای دروست بوونی جووڵانه‌وه‌ی نه‌وه‌ی نوێ ئه‌مه سێیه‌م سه‌ردانی شاسوار عه‌بدولواحید سه‌رۆکی جووڵانه‌وه‌که‌یه بۆ سنووری بادینان و دواتر سه‌رکرده‌ی حزبه‌کانیتر سه‌ردانی بادینانیان کرد.
به‌رپرسانی جووڵانه‌وه‌ی نه‌وه‌ی نوێ ده‌ڵێن گرنگییێکی زۆر به بادینان ده‌ده‌ن و له دوای سه‌ردانه‌کانی چه‌ند مانگی ڕابردووی شاسوار عه‌بدولواحید بۆ بادینان، له کاتێکدا پێشتر سه‌رکرده‌ی حزبه‌کانیتر به تایبه‌ت حیزبه‌کانی ده‌ره‌وه‌ی پارتی سه‌ردانی بادینانیان نه‌ده‌کرد یان ئه‌گه‌ر کردبێتیشیان ئه‌وا ته‌نها له کاتی بانگه‌شه‌ی ھه‌ڵبژاردندا سه‌ردانی ئه‌و ده‌ڤه‌ره‌یان کردوووه.
سه‌رچاوه: ئێن ئاڕتی
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment