بێتوو ئەمریکا لە پەیمانە ئەتۆمییەکە بکشێتەوە دەردێکی دەدەینێ کە لە کردەی خۆی پەشیمان ببێتەوە

بەشی ئێران- بارام قاسمی لە کاردانەوەیێکدا بەرانبەر بە دەنگۆی چوونە دەرەوەی ئەمریکا لە پەیمانی ئەتۆمیی نێوان ئێران و 5 کۆ یەک وتوویەتی: کشانەوە لەو ڕێککەوتنە ئەتۆمییە بەو ئاسانییە نییە و ئەگەر ئەمریکا بیهەوێت بکشێتەوە ئەوا ئێمەش ئامادەکاریمان کردووە و دەردێکی دەدەسنێ کە لە کردەی خۆی پەشیمان ببێتەوە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس بارام قاسمی وتەبێژی فەرمیی وەزارەتی دەرەوەی ئێران بەرانبەر بە دەنگۆی کشانەوەی واشەنتۆن لە پەیمانە ئەتۆمییەکەی نێوان ئێران و وڵاتانی 5 کۆ یەک هاتە دەنگ و هەڕەشەی لە ئەمریکا کرد و ڕایگەیاند جارێ دیار نییە ئەمریکا 12ی ئایار چ بڕیارێک دەدات بەڵام ئێمە پێشبینیمان بۆ هەموو شتێک کردووە.

ناوبراو جەختی کردەوە: کشانەوە لەو پەیمانە ئەتۆمییە هەر بەو ئاسانییە ناکرێت و دەتوانم پێتان بڵێم ئەمریکا بێتوو لە پەیمانی "بەرجام" بکشێتەوە باجێکی قورس دەدات.

قاسمی دووپاتی کردەوە: ئێمە هەرگیز دەستپێشخەر نابین بۆ ئەوەی لە پەیمانە ئەتۆمییەکە بکشێینەوە بەڵام ئەگەر بزانین ئەو پەیمانە بەرژەوەندیی گەلی ئێرانی تێدا نییە بڕیاری پێویستی لە سەر دەدەین.

شیاوی ئاماژەیە دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا بڕیارە ڕۆژی 12ی ئایار بڕیار لە سەر پەیمانە ئەتۆمییەکەی نێوان ئێران و وڵاتانی 5 کۆ یەک بدات کە ئایا لەو ڕێککەوتنەدا دەمێنێتەوە یان دەکشێتەوە. هەر ئەوەش کاردانەوەی بەرپرسانی باڵای ئێران لێکەوتووەتەوە و ڕۆژی ڕابردوو حەسەن ڕۆحانی سەرۆک کۆماری ئێران و محەمەد باقر نەوبەخت سەرۆکی پلاندانان و بودجەی کۆماری ئیسلامیی ئێران ڕایانگەیاندبوو کە ئامادەی هەموو چەشنە گۆڕانێکن و بێتو ئەمریکا لە پەیمانە ئەتۆمییەکە بکشێتەوە پەشمیانیی قورسی بەدوادا دێت.

News Code 13896

Your Comment

You are replying to: .
captcha